riklam

ئاسایشی سلێمانی سەدان چەکی قاچاغ لەکێڵگەیەکی ئاژەڵدا دەدۆزێتەوە

کوردستان 07:53 PM - 2022-11-29
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی

ئاسایشی سلێمانی دەستدەگرێت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە  و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک )دا، هەروەها وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات.

 

راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

 

ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە  و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک )  ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە.

رۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری ,  خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکراو دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە  بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠ ) دووسەدوپەنجا دەمانچە.

دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستی پێکرد و زانیاری زیاتر بەدەست ھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە.

لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا  ( کایەندا )  بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا  کە پێکھاتبوو لە زیاتر  ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف  و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک  )  کە ئامادەکرابوو  بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .
تەواوی کەیسەکەش رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی 

٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket