یه‌كێتی مادده‌ی 140 ده‌خاته‌وه‌گه‌ڕ
کوردستان 02:56 PM - 2022-11-29ماددەی 140
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه كه‌یسی ماف و خاك و خه‌ڵك به كه‌یسی به‌رژه‌وه‌ندی
باڵا ده‌بینێت و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، بۆیه ده‌ستپێشخه‌ریی و پێداگریه‌كانی سه‌رۆكی
یه‌كێتی به جۆرێكه كه زۆرجار به (هێڵی سوور) و سازش له‌سه‌رنه‌كراو ناویان ده‌بات،
له‌وانه كه‌ركوك و جێناكۆكه‌كان.
یه‌كه‌مین
موژده‌ی كۆبوونه‌وه باڵاكه‌ی ماڵی مام، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی راگه‌یاند:
"لیژنه‌ی مادده‌ی 140 كاراده‌كرێته‌وه و میكانیزم و بودجه‌شی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت،
وه‌كئه‌وه‌ی یه‌كێتی له كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێ‌دا پێداگربووه و یه‌كێكه له خاڵه‌كانی
رێككه‌وتنی سیاسیی.
زیندوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 و ئارامی زیاتر
یه‌ك
ده‌نگی و یه‌ك گوتاری كورد له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ماڵی مام له‌به‌غدا گڕوتینی
زیاتری به پرسه‌كان دا.
فه‌همی
بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به سایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كۆبونه‌وه‌كه‌ی
دوێنێی ماڵی مام به میوانداری سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران و
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه عیراقییه‌كان یه‌كێك بوو
له كۆبونه‌وه گرنگه‌كان، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ماڵی مام جه‌لال
ئه‌و شوێنه‌یه كه توانای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌كانی عیراقی هه‌یه‌و
به‌شداری كوردیش به یه‌ك وتار و یه‌ك ئه‌جێندا په‌یامێكی گرنگی تێدابوو".
"بڕیاری
پێكهێنانی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 یه‌كێكه له گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ خه‌ڵكی
كوردستان، ئه‌م ده‌ستكه‌وته جارێكی‌تر گڕوتین ده‌داته‌وه به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی
140ی ده‌ستوور، وه‌كو مادده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی
له ده‌ستووردا جێگیركراوه"، فه‌همی بورهات ئه‌وه‌شی وت.
له
پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2023ـی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا بودجه بۆ جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140 دیاریكراوه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره كاره‌كانی وه‌كپێویست نه‌بووه و
ئاسته‌نگی بۆ دروستكرا.
فه‌همی
بورهان ده‌ڵێت: "هه‌ندێك خه‌ڵك پێیانوابوو كه ئه‌م مادده‌یه بوونی نه‌ماوه،
بۆیه ئێمه پێمانوایه دروستكردنی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 و دابینكردنی بودجه له ساڵی
2023 له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی
عیراق ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ به ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێكردنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی
مادده‌ی 140 كه سه‌ره‌نجام ئارامییه‌كی زیاتر بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140 له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌و فه‌رزكردنی ئیراده‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك
نییه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تردا.
مادده‌ی 140 گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه بۆ غه‌درلێكراو
سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت: "بڕگه و مادده‌كانی
140 فه‌رزكردنی ئیراده‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك
نییه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تردا، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه
كه ئه‌م ده‌ستووره هه‌موو گه‌لانی عیراق ده‌نگیان پێداوه".
" جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140 واته گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ غه‌درلێكراو و ئه‌وانه‌ی ناهه‌قییان به‌رامبه‌ر
كراوه جا ئه‌مه كورده، توركمانه، برایانی عه‌ره‌بی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه‌یه،
هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆرێكه له ئارامی و ئاسایش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه تاوه‌كو
ئێستاش به‌جۆرێك له جۆره‌كان داعش و تیرۆرستان بوونیان هه‌یه". فه‌همی
بورهان واده‌ڵێت
مه‌ڵۆیه‌كی دیكه ده‌خرێته سه‌ر خه‌رمانی سه‌رۆك مام جه‌لال
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌هه‌رێم و عیراق
ته‌وافوق بۆ ئاینده به‌هێز ده‌كات.
ستران
عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKMEDIA ده‌ڵێت: " یه‌كێك
له‌و بڕیارانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ماڵی مام كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی
140 بوو، كه گرنگیه‌كی زۆری بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یه
بێ جیاوازی".
"ماڵی مام
بووه‌ته‌وه شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و ئه‌و كلتوره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌جێیهێشتووه
جارێكی تر ده‌بوژێته‌وه و سه‌رۆك بافڵ مه‌ڵۆی دیكه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و خه‌رمانه‌ی
سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌و گڕوتینه‌ی سه‌رۆك بافڵیش بۆ یه‌كێتییه‌كان جێی دڵخۆشییه"،
ستران عه‌بدوڵڵا واده‌ڵێت.
حكومه‌تی نوێ و مادده‌ی 140
به‌جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140، ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و ئارامی زیاتر
له‌ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
سه‌باح
حه‌بیب قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
حكومه‌تی فیدراڵ رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی و ماڵی مام جه‌لال چۆن له رابردوودا كاریگه‌ری
گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان، له‌ئێستاشدا ماڵی مام جه‌لال كۆكه‌ره‌وه‌ی
هه‌موو لایه‌نه‌كانه بۆ بڕیاردانی گرنگ".
"له‌به‌رنامه‌ی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كه‌ركوك و یه‌كێتی دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕوان، یه‌كێتی
له رۆژه سه‌خته‌كان و له‌هیچ قۆناغێكدا كه‌ركوكی به‌جێنه‌هێشتووه، یه‌كێك له‌و
به‌رنامانه‌ی كاركردن له‌سه‌ری له 2014ـه‌وه وه‌ستابوو مادده‌ی 140ی ده‌ستووره،
له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بافڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق رێكه‌وتنی سیاسی
له‌سه‌ر كراوه بۆ به‌رنامه‌ی نوێی حكومه‌ت،" سه‌باح حه‌بیب وایوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: "به‌پێی مادده‌ی 140 هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان
به‌ركه‌وتووه مافه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، كه‌جێی دڵخۆشییه لیژنه‌ی تایبه‌ت
بۆ ئه‌و لیژنه‌یه دانراوه، كه‌ته‌نها مادده‌ی 140 ده‌توانێت دۆخی كه‌ركوك بگه‌ڕێنێته‌وه
بۆدۆخی جارانی و باش ببێت".
مادده‌ی 140
به‌پێی
ده‌ستووری عیراق مادده‌ی 140 له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2005ـدا زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی عیراق
به‌به‌ڵێ په‌سه‌ندیان كردووه، پێویسته چاره‌نووسی ناوچه‌كانی جێناكۆك دوای هه‌ر
سێ قۆناغی ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری و دواتر راپرسی بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت،
ئه‌وه‌ش به‌پێی مادده‌ی 140 كه واده‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی تا كۆتایی ساڵی 2007 دیاریكراوه
له ده‌ستووردا.
ئه‌و
مادده ده‌ستوورییه، پشتی به‌ستووه به‌جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 58ـی یاسای
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، كه له‌مانگی 3ـی ساڵی 2004ـدا
ده‌ركراوه.
لیژنه‌یه‌كی
ده‌ستوری جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ساڵی 2006ـدا پێكهێنرا، كاری ئه‌و لیژنه‌یه
گه‌ڕاندنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بوو كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوو
(1968 - 2003) له شوێنه‌كانی خۆیان راگوێزران و زه‌ره‌رمه‌ندبوون یان ئه‌وانه‌ی
له‌شوێنی راگوێزراوه‌كان نیشته‌جێكران.
دادگای
باڵای فیدراڵی ساڵی 2019 جه‌ختیكرده‌وه له كارابونی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور تا
ئه‌وكاته‌ی ته‌واوی رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌و مادده‌یه جێبه‌جێده‌كرێن.
ناوچه‌كانی
جێناكۆك، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ده‌ستوورییه و به‌كاردێت بۆ ئاماژه‌دان به باری سیاسی
و ئیداری پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی عیراق
(1968-2003) له‌ڕووی ئیداری و باری دیمۆگرافییه‌وه گۆڕانكارییان تێداكراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28