riklam

ستران عەبدوڵڵا: یەکێتی لە هەرێم و بەغداش دەستپێشخەرە

ی ن ک 10:36 PM - 2022-11-28
ستران عەبدوڵڵا  ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "ماڵی مام بووەتەوە شوێنی كۆكردنەوەی لایەنەكان و ئەو كلتورەی سەرۆك مام جەلال بەجێیهێشتووە جارێكی تر دەبوژێتەوە و ئەوەی سەرۆك بافڵ دەیكات گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی زێڕین"، دەشڵێت: " یەكێتی هەمیشە دەستپێشخەرە و هەموو هێزە كوردستانیی و عیراقییەكانیش سوود لەو دەستپێشخەرییەی دەبینن".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا بۆ كەناڵی كوردسات لە بارەی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بافڵ لەگەڵ سەركردە باڵاكانی عیراق رایگەیاند: "دوای كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە كوردستانییەكان لە دوكان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكانیش دەستپێكردەوە، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ماڵی مام لە بەغداش لوتكەی كۆبوونەوەكانی پێشترە".

راشیگەیاند: "ئەو بڕیارانەی كە لەم كۆبوونەوەیەدا دەدرێن دوو رەهەندیان هەیە، رەهەندی كوردستانی كە كاراكردنەوەی لیژنەی باڵای ماددەی 140 ە، رەهەندە عیراقییەكەشی بریتییە لە مەترسییەكان بۆ سەر خاكی عیراق، حكومەتی عیراقیش لەوە گەیشتووە لەبری هەڕەشەو گوڕەشە لە توركیا و ئێران باشتر وایە لەوبارەیەوە لەناوخۆی عیراق گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بكات".

"ماڵی مام بووەتەوە شوێنی كۆكردنەوەی لایەنەكان و ئەو كلتورەی سەرۆك مام جەلال بەجێیهێشتووە جارێكی تر دەبوژێتەوە و سەرۆك بافڵ مەڵۆی دیكە دەخاتە سەر ئەو خەرمانەی سەرۆك مام جەلال، ئەو گڕوتینەی سەرۆك بافڵیش بۆ یەكێتییەكان جێی دڵخۆشییە" ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.

دەشڵێت: "ئەوەی ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیكات گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی زێڕین، چونكە كۆبوونەوەی لوتكە لە ماڵی مام درێژەپێدەری ئەدەبیاتی سەرۆك مام جەلالە و یەكێتی بەیەكڕیزی ناوخۆیی خۆی و هەوڵەكانی سەرۆكەكەی قەرەبووی 10 ساڵی رابردوو دەكاتەوە".

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیدەگەیەنێت: "لە كۆبوونەوەكانی هەرێم و بەغدا یەكێتی دەستپێشخەرە، كە بێگومان هەموو هێزە كوردستانییەكان و عیراقیش سوود لەو دەستپێشخەرییەی یەكێتی دەبینن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كۆبوونەوە بەردەوامەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵی پارەوە، توانی عیراق بگەڕێنێتەوە بۆ مەبدەئی راستەقینەی خۆی كە تەوافوقە و رێ لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە بگرێت، بەمەش ئایندەی عیراق تەوافوقی دەبێت و هیچ هێز و كەمینەیەكی تێدا فەرامۆش ناكرێت كە ئەوە ئەدەبیاتی سەرۆك مام جەلال بووە".

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket