riklam

لە ماڵی مامەوە پێكهێنانەوەی لیژنەی باڵای ماددەی 140 راگەیەندرا

عیراق 09:06 PM - 2022-11-28
 خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ

لە ماڵی مامەوە لە بەغدا پێكهێنانەوەی لیژنەی باڵای ماددەی 140 راگەیەندرا، كە یەكێك بوو لە داواكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و بەمەش جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەچێتە سەر سكەی خۆی".

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رایگەیاند: "دەمەوێت لە ماڵی مامەوە لە بەغدا پێكهێنانەوەی لیژنەی باڵای ماددەی 140 رابگەیەنم، چونكە گرنگیدان بە ناوچە دابڕینراوەكان لەپێشینەی كارەكانی سەرۆك مام جەلال بوو، هەمیشە  تەئكیدی لە چارەسەركردنی كێشەی ناوچە دابڕێنراوەكان و لەرێگای جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەكردەوە".

راشیگەیاند: "لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بەشە بودجە بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 دانراوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەكە بودجەی خەمڵێنراوی خۆی دەداتە سەرۆكایەتی وەزیران بۆ ئەوەی لە بودجەی عیراقدا جێی بكرێتەوە".

"لەچوارچێوەی پێكهێنانی حكومەت، یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنە سیاسییەكان جێبەجێكردنی ماددەی 140 و دەستبەكاركردنەوە لیژنەی باڵای ماددەی 140 ە، كەلە ساڵی 2014ەوە پەكخراوە، كە بێگومان بووبووە رێخۆشكەر بۆ بەعەرەبكردنی ناوچە دابڕێنراوەكان" خالید شوانی وادەڵێت.

وتیشی: "دەستبەكاركردنەوە لیژنەی باڵای ماددەی 140 یەكێك بووە لە داواكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق ".

خالید شوانی ئەوەشی راگەیاند: "لەماوەی رابردوودا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناو ئەنجومەنی وەزیران چەندین كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و  بۆ بڕیاردان لە كاراكردنەوەی لیژنەی باڵای ماددەی 140، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەش دەكەی كە هاوكارمان بوون".

دوابەدوای ئەو وتانەش خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند: "لێرەوە سوپاسی ھەموو لایەك ئەكەم بەتایبەتی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی كە بەبەردەوام لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ  لایەنەكان پرسی ناوچە دابڕێنراوەكان ئەولەویەتە لەلای، وە بەبەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە ئەكات وپاڵپشتیمان دەكات، وەك بەڵێنمان داوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی كارنامەی حكوومەت دەكەین" .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket