riklam

سەرۆک بافڵ: ئامانجمان خزمەتکردن و روبەڕوبونەوەی گەندەڵییە

عیراق 03:43 PM - 2022-11-28
سەرۆک بافڵ و عەمار حەکیم

سەرۆک بافڵ و عەمار حەکیم

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.

 

لەدیدارێکدا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەوڵەکانی سەرخستنی پرۆژەی چاکسازی و پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

 

لەدیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا.

 

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ تەبایی و یەکهەڵوێستی نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە کاری پێکەوەیی و هەوڵدانە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار. ئەو بەرنامەیەش کە پێشکەشمان کردووە و خاڵەکانی لە کارنامەی حکومەتدا جێگیرکراون، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە کە خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، یەکسانی و پارێزگاریکردن لە مافی هەموواندا خۆی دەبینێتەوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket