رێڕه‌وی راستی سیاسه‌ت 20 حزب له دوكان كۆده‌كاته‌وه
ڕیپۆرتاژ 09:52 AM - 2022-11-28سالار سه‌رحه‌د لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی
كۆبوونه‌وه باڵاكه‌ی دوكان كه به ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێكخرا، 20 حزب و پارتی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان تێداكردو ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال جارێكی دیكه بوه‌وه به چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان، كه رێره‌وی راستی سیاسه‌ته بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پێشهاته سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی په‌رته‌وازه‌یی ماڵی سیاسیی كورد.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی یه‌كێتی له روانگه‌ی په‌رۆشیی بوو
سالار سه‌رحه‌د لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA راگه‌یاند:" ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی یه‌كێتی له روانگه‌ی په‌رۆشیی و به‌رپرسیارێتی نیشتمانییه‌وه و تاوه‌كو یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هێزتربێت و به‌شداربن له پرسه سیاسییه‌كاندا".
"لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه باڵاكه‌ی دوكان كه 20 حزبی سیاسیی له هه‌رێم به‌شدارییان كرد، خۆشحاڵبوون به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، به وه‌رچه‌رخانیشیان زانی له بارودۆخی سیاسیی چه‌قبه‌ستووی هه‌رێمی كوردستان سالار سه‌رحه‌ت وای وت."
یه‌كێتی ده‌رگای گفتوگۆی كراوه‌یه
لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوكان یه‌كده‌نگبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ره‌و پێویسته به‌یه‌كهه‌ڵوێستی رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییه‌كان ببنه‌وه.
لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" یه‌كێتی ده‌رگای گفتوگۆی به‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكدا دانه‌خستووه‌و له‌وه تێده‌گات كه هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ندین رووه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ره‌و ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بێت مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه".
سالار سه‌رحه‌د راشیگه‌یاند:" یه‌ك گوتاری و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه‌و لایه‌نه‌كانیش هاوهه‌ڵوێستبوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كه كورد له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان و یه‌ك ده‌نگی هه‌یه".
لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی راستی سیاسه‌تن
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كه به‌شداربوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوكان ژماره‌یان 20 حزب بوو، سه‌رجه‌میان هاوڕابوون كه‌له هه‌رێمی كوردستان رێڕه‌وی راستی سیاسه‌ت بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان
" دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان، چونكه ده‌توانرێت هه‌ر كێشه‌و گرفتێك له‌هه‌رێم هه‌بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات و چاره‌سه‌ری بكات" سالار سه‌رحه‌د واده‌ڵێت.
لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی ده‌شڵێت:" ئه‌نجومه‌نه‌كه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستی زیاتری لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌هه‌رێم ده‌چه‌سپێنێت و له‌سه‌ر پرسه نیشتمانیه‌كانیش یه‌ك هه‌ڵوێستی دروست ده‌كات".
له راگه‌یه‌ندراوی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا هاتووه، كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ھێز و لایه‌نه كوردییه‌كان كرده‌وه‌و به‌پێویست زانرا ھه‌نگاوی كرداری خێرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بنرێت، ھه‌روه‌ك ھاوڕ‌ابوون له‌سه‌ر زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ فراوانكردن و به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كخستنی ھێز و تواناكان دوور له تێڕ‌وانینی حزبی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی واقیعی ھه‌رێم و عیراق بووه‌ته‌وه، ئه‌م ئامانجه‌ش له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌ددییه‌كاندایه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22