riklam

‌ ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 09:15 AM - 2022-11-28
  ‌  ئەمڕۆ لەمێژوودا

‌ ئەمڕۆ لەمێژوودا

1886: دانانی پەیكەری ئازادی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1924: سەعد زەغلول یەكەمین وەزارەتی میللی پێكهێنا لە میسر دوای هەڵبژاردنەكان كە سەركەوت تیایدا.
1927: هەڵگیرسانی راپەڕینی (ئاگری داخ) لە باكوری كوردستان بە سەركردایەتی ژەنەراڵی ناوداری كورد (ئیسحاق نوری پاشا) سەرۆكی كۆمەڵەی خۆییبون.
1962: یەكیەتی سۆڤیەت لە میانی ئێزگەی مۆسكۆ رایگەیاند كە حكومەتەكەی بڕیاریداوە موشەكە ناوكیەكان كە لە كۆبا جێگیری كردبوون، لابەرێت و بیگەڕێنێتەوە بۆ خاكی سۆڤیەت.
1962: جەزائیر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی نیشتمانی سەروەری بۆ گەڕایەوە.
1973: دەسپێكی ئاگربەست لە ڤیەتنام لە سەعات هەشتی بەیانیەوە بە كاتی سایگۆن و كۆتایی هات بە جەنگی درێژخایەن.
1974: كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی هەشتەم كە لە (ریبات) بەسترابوو، بڕیاریدا كە رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی دەبێتە نوێنەری شەرعی و تاكە نوێنەری گەلی فەلەستین.
1985: میخائیل گۆرباچۆڤ بوو بە سكرتێری گشتی حیزبی شیوعی سۆڤیەتی.
1990: جۆن مێجەر بوو بە سەرەك وەزیرانی بەریتانیا.
1995: پێكهێنانی (لیژنەی هاریكاری نیشتمانی كوردستان).
1996: هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوێت جامی سیانزەهەمی كەنداوی بردەوە كە لە سەڵتەنەتی عەمان ئەنجامدرابوو.
2006: دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە نزیك (كیف) كە بریتی بوو لە هەزاران لاشەی قوربانیانی ئەو قەسابخانەیەی بەلشەفیەكان لە ساڵی 1930ز ئەنجامیاندابوو.
2007: هەڵبژاردنی كرستینا فیرناندیز بە سەرۆكی ئەرجەنتین دوای مێردەكەی (نیستور كیرشنیر)، كە یەكەم ئافرەت بوو ببێتە سەرۆكی ئەرجەنتین.

لەدایكبوون
1017: هنری سێیەم، ئیمبراتۆری رۆمانیای پیرۆز.
1466: دسیدریوس ئیراسموس، فەیلەسوفی هۆڵەندی.
1697: جوفانی ئەنتۆنیۆ كانال، نیگاركێشی ئیتالی.
1898: محەمەد عەبدولخالق حەسونە، ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.
1909: عیززەدین زولفەقار، دەرهێنەری میسری.
1914: مەئمون شەناوی، شاعیر و گۆرانیبێژی میسری.
1914: یوناس سولك، پزیشكی ئەمریكی و دۆزەرەوەی كوتانی دژ بە ئیفلیجی منداڵ.
1914: ریچارد سینج، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1952ز.
1928: شێخ محەمەد سەید تەنتاوی، شێخی مزگەوتی گەورەی ئەزهەر.
1930: سفاتوبلوك بلوسكال، یاریزانی تۆپی پێی چیكۆسلۆفاكی.
1933: گارینشیا، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.
1942: لیس شبیلات، سیاسەتمەداری ئەردەنی.
1946: ویم یانسن، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی هۆڵەندی.
1949: فلادیمیر ئونیسچینكۆ، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئۆكرانی.
1955: بیل گەیتس، دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.
1956: محەمەد ئەحمەدی نەژاد، سەركۆماری ئێران.
1959: توشیو ماسدا، ئاوازدانەری یابانی.
1963: ئیروس رامادزتی، گۆرانیبێژی ئیتالی.
1967: جۆلیا رۆبەرتس، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1972: جاسم هوەیدی، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی
1974: خواكین فینیكس، ئەكتەری بورتوریكی.
1974: دیجان ستیفانۆفیچ، یاریزانی تۆپی پێی سڕبی.
1974: فیسینتی مۆرینۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1980: ئالان سمیس، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1981: میلان باروش، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1984: ئوبافیمی مارتینز، یاریزانی تۆپی پێی نێجیری.

وەفات:
1703: جون والیس، زانای بیركاری ئینگلیزی.
1704: جون لوك، فەیلەسوفی ئینگلیزی.
1740: ژنە ئیمبراتۆر ئانا ئیفانوفنا، ژنە ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی روسیا.
1929: برنارت فون بولوف، راوێژكاری ئەڵمانی.
1973: تەها حسێن، ئەدیب و رەخنەگر و وەزیری میسری كە نازناوی عەمیدی ئەدەبی عەرەبی هەبوو.
1993: حەمە ساڵح دیلان، هونەرمەندی كورد، لە شاری سلێمانی.
2005: ریچارد سمولی، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1996ز.
2008: عەلی موفیدی، ئەكتەری كوێتی.
2010: شیخ سەقەر كوڕی محەمەد قاسم، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئیمارات و حاكمی میرنشینی (رەئسولخەیمە).
جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەربەخۆیی لە چیك.
یادی دامەزراندنی چیكۆسلۆفاكیا لە سلۆڤینیا.

PUKMEDIA حسێن هەڵەبجەیی











ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket