riklam

سەرۆكی یەكێتی و سەرۆككۆمار جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەكەنەوە

عیراق 08:44 PM - 2022-11-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە و لە دیدارێكدا گفتوگۆی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق، هەرێم و ناوچەكەیان كرد و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەكی گەش بۆ هاووڵاتییان.

‌‎چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە زاڵبوون بەسەر كێشەكان كردەوە، بۆ ئەمەش دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بكرێنە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

PUKMEDIA







ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket