riklam

سەرۆك بافڵ بۆ هێزەكانی حەفتا: بەرقەراربوونی ئاسایش بەندە بە هەوڵەكانتانەوە

ی ن ک 08:28 PM - 2022-11-27
  سەرۆك بافڵ بۆ هێزەكانی حەفتا: بەرقەراربوونی ئاسایش بەندە بە هەوڵەكانی ئێوەوە

سەرۆك بافڵ بۆ هێزەكانی حەفتا: بەرقەراربوونی ئاسایش بەندە بە هەوڵەكانی ئێوەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە وەفدی باڵای ھێزەكانی ‏حەفتا بۆ بەغدا بە سەرۆكایەتی ‏لیوا روكن عومەر ساڵح، سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھێزەكانی حەفتا و وەفدێكی یاوەری كە پێكهاتبوون لە لیوا روكن مەریوان محەمەد، فەرماندەی ھێزەكانی پشتیوانی دوو و وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر و دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان.

‌‎لە دیدارێكدا كە خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، لیوا روكن عومەر ساڵح، ئامانجی سەردان و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ، سەرۆكی ئەركانی سوپا و سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر روونكردەوە و بەرچاوڕوونیدایە سەرۆك بافڵ. ئاماژەشی بەو پلان و بڕیارە نوێیانەدا كە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵاتدا دراون و رایگەیاند، پەرەپێدان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەهەموو ئاستەكان دووپاتكرایەوە و رێككەوتن لەسەر چەند خاڵێك كراوە بۆ زیاتر روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی یاسا لە هەرێم و عیراق.

‌‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی وەفدە باڵاكەی هێزەكانی حەفتای كرد و ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی ئەو هەوڵانەكرد كە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیدا دەنرێن و رایگەیاند، پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان و بەرقەراربوونی ئاسایش لەناوچەكە بەندە بە ماندووبوون و هەوڵەكانی ئێوەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاساشكێنان، هەر بۆیە ئەركی ئێوەیە هەڵگری ئەم بەرپرسیارێتییە گەورەیە بن. وتیشی، فراواكردنی هەماهەنگییەكان لەڕووی سەربازی و هەواڵگرییەوە لەنێوان ئێوە و هێزە عیراقییەكان فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەیە كە خۆی لە دابینكردنی ژیانێكی ئارام و سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان دەبینێتەوە.

 PUKMEDIA








ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket