یه‌كێتی هه‌میشه پێشه‌نگی به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان بووه
کوردستان 03:47 PM - 2022-11-27یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یه‌كێتی
به‌هه‌مان دیدگای سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رامبه‌ر ژنان به‌رده‌وامه‌و پاڵپشت و پشتیوانیان
ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی پابه‌ند ده‌كات كه
هاوكار و هه‌ماهه‌نگبن له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان و ره‌خساندنی یه‌كسانیی
جێنده‌ری له دامه‌زراوه‌كاندا.
بافڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ھه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی دژی ژنان بڕیاریدا هه‌ر كادر‌و ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له هه‌ر پله و بهرپرسیارێتییهكدا
بێت، توندوتیژی به‌رامبه‌ر كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بدات و ده‌ست بۆ ماف و
ئازادییه كه‌سییه‌كانیان ببات، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی توندی
حزبی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌هه‌نگاوێكی گرنگ و
درێژه‌پێده‌ری بیروباوه‌ڕی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رامبه‌ر به ژنان وه‌سفده‌كرێت.
دیدگای سه‌رده‌میانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال
فه‌هیمه سابر حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "ده‌ستخۆشی و پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین، چونكه به‌و بڕیاره‌ی سه‌لماندی درێژه‌پێده‌ری سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لاله و به هه‌مان دیدگای ئازادیخواز و سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌وه‌وه به‌رامبه‌ر ژنان به‌رده‌وام ده‌بێت و پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌بێت".
ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ
ده‌شڵێت: "چۆن له رابردودا سه‌رۆك مام جه‌لال داكۆكیكه‌ری سه‌رسه‌ختی ژنان بوو و فه‌وجی ژنانی دامه‌زراند و یه‌كه‌م ژنه وه‌زیر له حكومه‌تی هه‌رێم له پشكی یه‌كێتی بوو، دواتر هه‌موو حزبه‌كانی دیكه چاویان له‌یه‌كێتی كرد‌و ژنانیان به‌شداریی پێكرد له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانی، ئاوهاش ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆك بافڵ له‌ناو حزبه‌كانی تر‌و داموده‌زگا حكومییه‌كاندا ره‌نگده‌داته‌وه".
له‌حزبه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگە
"جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌ڤاڵان و لێپرسراوان و كادرانی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت"، فه‌هیمه سابر حه‌مه‌د واده‌ڵێت.
ژنان له‌ناو یه‌كێتی ده‌رفه‌تی زیاتریان پێده‌درێت
یه‌كێتی
ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی ژنان و كچان له‌ناو كایه‌ی سیاسی ده‌ڕه‌خسێنێت
و له‌م رێگایه‌شه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌دات.
شلێر
غه‌فور عزه‌ت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا
بۆ PUKMEDIA رایگه‌یاند:
"سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی متمانه‌ی ته‌واوی به بڕیاره دروسته‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ
هه‌یه، هه‌ریه‌ك لای خۆمانه‌وه له مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته و كۆمسیۆنه‌كان ئه‌و بڕیاره
جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و رێ له توندوتیژی دژی ژنان ده‌گرین".
"یه‌كێتی
له‌ناوماڵی خۆیه‌وه وه‌ك هه‌میشه و جدیتر روبه‌ڕووی توندوتیژی دژی ژنان ده‌بێته‌وه،
كه بێگومان پشتیوانییه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ كچان و ژنان، هه‌ر ژنێكیش بیه‌وێت له‌ناو
ریزه‌كانی یه‌كێتی یان رێكخراوه‌كانی نزیك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاربكات
ئازادییه‌كانی پارێزراوه ده‌توانێت به‌رده‌وامبێت له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆی"،
شلێر غه‌فور وای وت.
له‌یه‌كێتیه‌وه بۆ حزبه‌كانی دیكه
سزادانی
هه‌ر كادر و ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له هه‌ر پله و بهرپرسیارێتییهكدا بێت، توندوتیژی
به‌رامبه‌ر كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگه كه‌مده‌كاته‌وه و زه‌مینه‌ی توندوتیژی به‌رته‌سك
ده‌كاته‌وه.
خه‌مینه
ساڵح ئه‌حمه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتی
پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی
سزادانی ئه‌وكه‌سانه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كه‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و
بڕیارە رێگاخۆشكهربێت بۆ حزبه‌كانی دیكه‌ش كه چاو له یه‌كێتی بكه‌ن و ماف و
ئازادییه‌كانی ژنان له ناو حزبه‌كانیاندا پارێزراوبێت".
سه‌رۆك بافڵ پاڵپشتی به‌هێزی ژنانه
"بێگومان
رێگریكردن له توندوتیژی دژی ژنان ته‌نها له‌ناو یه‌كێتیدا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو
له‌ڕێی كادرانی حزبه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی
توندوتیژی دژی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی-دا ته‌سك ده‌كاته‌وه و ده‌بێته پاڵپشتێكی
به‌هێزی ژنان" خه‌مینه ساڵح واده‌ڵێت.
ماوه‌ی
16 رۆژ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
و سه‌رجه‌م ئۆرگان و رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی راسپێدراون له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شداربن
و رێگربن له‌توندوتیژی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ژنان له‌هه‌رێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19