riklam

وەفدێکی ژنانی یەکێتی بەشداری خولی راهێنەرایەتی دەکەن

ی ن ک 06:41 PM - 2022-11-26
 وەفدێکی ژنانی یەکێتی بەشداری خولی راهێنەرایەتی دەکەن

وەفدێکی ژنانی یەکێتی بەشداری خولی راهێنەرایەتی دەکەن

ژنانی یەکێتی بەشداری خۆلێکی راهێنەرایەتی دەکەن لە ئوردن، بەمەبەستی خزمەت گەیاندن بە رێکخراو و حزبەکان.

 

خاتوو پەیوەند فەیزوڵڵا برایم بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەفدێکی ژنانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە خولی راهێنەرایەتی بە هاوکاری ئەکادیمیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەکەن لە ئوردن، بە بەشداری حزب و رێکخراوە دەستەخوشکەکانی سۆشیاڵ دیموکرات لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عیراق و ئوردن و تونس و فەڵەستین و لوبنان".

 

راشیگەیاند: "ئەندامانی وەفدەكە پێكهاتوون لە پەیوەند فەیزوڵڵا برایم لە مەكتەبی رێكخستن و بانوو جەمال خەفاف لە بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی و لاڤین یونس حەمەرەئوف، مەبەست لەم سیمینارەش دروستکردنی راهێنەرێکی بەهێز و سەرکەوتووە لەهەر بوارێکدا بێت، بەمەبەستی خزمەت گەیاندن بە رێکخراو حزبەکان".

 

دەشڵێت: "ئەم خولەش تەواوکەری چەند خولێکی پێشووترە کە لە تونس و سلێمانی بەڕێوەچووە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket