یه‌كێتی داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی ژنانه
کوردستان 04:43 PM - 2022-11-26رابیحە حەمەد
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ستراتیژ بایه‌خ به ژنان ده‌دات و به بایه‌خه‌وه له روڵ و توانایان ده‌ڕوانێت و بنه‌مایه‌كی جێگیری سه‌رۆك مام جه‌لال-یش هه‌یه كه پشتیوانیكردنی ژنانه له كایه‌ی سیاسیی و حوكمڕانیی و كایه‌كانی دیكه‌ش.
په‌یامی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان پێشوازی لێكرا، كه به‌هه‌مان سیاسه‌ت و پشتیوانی له دۆزی ژنان.
یه‌كێتی پاڵپشتی ژنانه
رابیحه حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركرادیه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "بۆ داكۆكیكردن له مافی ژنان كه پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ن، یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال پاڵپشتی ژنانه".
په‌یامه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پاڵپشتییه‌كی به‌هێزی ژنانه‌و وا ده‌كات ژنان زیاتر روو له‌یه‌كێتی بكه‌ن.
"ئه‌م پاڵپشتییه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ ژنان كه زیاتر ڕوو له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ن و به پاڵپشتی سه‌ره‌كی خۆیانی بزانن"، رابیحه حه‌مه‌د واده‌ڵێت.
یاساكان جێبه‌جێ ناكرێن
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "زۆرجار یاساكان له‌دژی توندوتیژی دژی ژنان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ناكرێن، یاخود هه‌ندێك لایه‌ن داڵده‌ی بكوژانی ژنان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م زۆر گرنگه‌و واده‌كات كه هیچ كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی دا نه‌توانێت توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان بكات" .
"یه‌كێتی له رابردووش‌دا پێشه‌نگ بووه له هه‌موو هه‌نگاوێك كه بۆ ژنان نراوه، به‌نموونه یه‌كێتی یه‌كه‌م حزب بووه كه به‌شداری به‌ژنان كردوه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیر و قائیمقام و سه‌رۆكی زانكۆ و هیتر" ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی وا ده‌ڵێت.
به‌كلتوركردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی
ژنان به گرنگییه‌وه له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌ڕوانن و ده‌یانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاربن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.
شادی نه‌وزاد ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌گرنگییه‌وه له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ ده‌ڕوانین و به‌كلتوركردنی راگرتنی توندوتیژی دژی ژنان ئه‌ركی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه"
"ئێستا حزبێكی دیاریكراو له كوردستان هه‌یه كه دژی توندوتیژی دژی ژنان ده‌وه‌ستێته‌وه‌و له كادره‌كانی خۆیه‌وه ده‌ستیپێكردوه، ئه‌مه به‌شێكی گه‌وره‌یه له داهاتووی دروستكردنی كلتوری وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر توندوتیژی دژی ژنان"، شادی نه‌وزاد واده‌ڵێت.
به‌شداری زیاتر توندوتیژی كه‌متر
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: "داتاكانی جیهان پێمانده‌ڵێت هه‌تا به‌شداری ژنان له‌پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا زیاتربێت توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌متر ده‌بێت، یه‌كێتیش وه‌ك حزبێكی پاڵپشت بۆ دۆزی ژنان، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت توندوتیژی دژی ژنان كه‌مبكاته‌وه".
به‌شداری ژن له‌ناو یه‌كێتی
" له‌ناوخۆی حزبیش یه‌كێتی زۆرترین مافی ژنانی دابینكردوه‌و به‌شداری ژنان رێژه‌یه‌كی به‌رچاوه له حزبه‌كه‌دا كه جێی شانازییه" شادی نه‌وزاد وتی وت.
ماوه‌ی 16 رۆژ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی یه‌كێتی-یش چه‌ند په‌یامێكی له‌رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر كه‌تایبه‌ته به رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی..
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27