riklam

کۆبوونەوەکەی دوکان بەگژداچونەوەی تاکڕەویی بوو لە کوردستان

بیروڕا 12:02 PM - 2022-11-26
خەبات نەجمەدین

خەبات نەجمەدین

نووسینی... خەبات نەجمەدین

ئەگەر چی لەمێژە پارتی بەوە ناسراوە کە حزبێکی تاکڕەوی خۆسەپێنەو دژی فرەڕەنگی و فرەدەنگییە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی.  ھەروەک فەزای ئازادیی لە کاری رێکخراوەیی و چالاکییە مرۆییەکان و راگەیاندنیش زۆر بەرتەسککردۆتەوە. بەڵام ئەوەی جێگەی مەترسییە ماوەی چەند ساڵێکە پارتی توشی غروری زۆرینە بووە بەجۆرێک لەئێستادا دەیەوێت ئەو سیستمی  تاکڕەوییە لە سنوری ھەولێرو دھۆک بگوازێتەوە بۆ سنوری سلێمانی و گەرمیان و ھەڵەبجە.

ئەڵبەت پێشتر روون و ئاشکرا بوو پارتی ھیچ حزبێکی کوردستانی نەدەخوێندەوە لە سنوری ھەولێرو دھۆک  بەڵکو بەعەقڵیەتی ھێزو دەستگیرکردن و سڕینەوەمەمەڵەی لەگەڵ دەکردن بەڵام ئێستا لەدژی یەکێتی پەنای بۆ گەمارۆدان و سزای  ئابوری و ئاوەدانی و تەنانەت تەندروستیش بردووە لە زۆنی فرە رەنگ و فرەدەنگەکانی کوردستان.

(ئەو زۆنەی کە بە عەقڵیەتی سەرۆک مام جەلال دیموکراسی رێژکراوەو ھەتا یەکێتیش مابێت ھەروا دەمێنێتەوە)

تموحی پاوەنخوازی و قۆرخکاری پارتی بۆ سنوری سلێمانی شتێکی تازە نیە پارتی چەند ساڵێکە ئاواتی بۆ دەخوازێت بەڵام بەڕێگەی دەنگدان و دیموکراسی لەسەرجەم ھەڵبژاردنەکاندا شکستی ھێناوە ئێستا دەیەوێت بەڕێگەی سزای ئابوری و ئیرھابی فکری ھەژمونی خۆی بەسەر زۆنی فرەحزبیەکان بسەپێنێت.

لە بەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی مامەڵەیەکی زۆر ژیرانەی لەگەڵ دۆخەکەدا کردووە بەجۆرێک پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خستۆتە پێش بەرژەوەندییە حزبییەکان ئەگەرنا دەمێک بوو دەیتوانی بۆ بەئستۆپکردنی مانۆڕە ملھوڕییەکانی پارتی کارتە جۆراو جۆرەکان بەکاربھێنێت.

پارتی ماوەیەکی زۆرە ھەردوو پۆستی سەرۆکی ھەرێم و حکومەتی لەژێر دەستە بە جۆرێک  دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم و حکومەتیان بۆ خۆیان قۆرخکردووە زۆرینەی حزب ولایەنە کوردستانییەکان درکیان بەوە کردووە, پارتی نەیتوانیوە لەڕێگەی ئەو پۆستانەوە خزمەت بەخەڵکی کوردستان بکەن بەڵکو بە پێچەوانەوە خەڵکی کوردستانیان رووبەڕووی دەیان قەیرانی نیوموچەو روبعە موچە کردووە ھەروەک نەیانتوانیوە پەیوەندییە دەرەکییەکان لەخزمەت کوردستان بێت بەڵکو لە روانگەی تەسکی حزبییەوە بەشێوەیەکی نھێنی مامەڵەیان لەگەڵ وڵاتانی ھەرێمی و حزبە عیراقییەکان کردووە کە دواجار گوندو دێھات و خەڵکی سڤیل باجەکەیداوە, بۆیە کۆبونەوەکەی دوکان ئاشکرایکرد کە  ویستی حزبە کوردستانییەکان بەدەر لەپارتی ئەوەیە چۆن بتوانن کوردستان رزگاربکەن لە سیستمی تاکڕەوی و سزا ئابوریی و سیاسییەکانی پارتی بۆ ئەو مەبەستە رێککەوتن کە بەرەیەکی کوردستانی یاخود ئەنجومەنێکی باڵای سیاسی دروست بکەن کە نوێنەری سەرجەم حزبەکانی تێدا بێت و چیتر لەڕێگەی ئەم بەرەیەوە مافە یاسایی و دەستورییەکانی کوردستان بپارێزرێت .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket