riklam

قسەکانی رێبوار کەریم وەکو بڵقی سەر ئاو وایە

بیروڕا 11:52 AM - 2022-11-26
حەسەن بێگەڵاسی

حەسەن بێگەڵاسی

نووسینی.. حەسەن بێگەڵاسی
سەرەتا ویستم وەڵامی نوسینە میکیاج کراو ریزکردنی قسە سواو بریقەدارەکانی ڕێبوار کەریم نەدەمەوە، بەڵام ویژدانم رێگای پێنەدام ئەوە بێوەڵام  لام تێپەڕێت، ئەوەی دەمەوێت بیڵێم هەر کەس ئازادە چۆن لێکدانەوە بۆ کۆبوونەوەکەی جەنابی سەرۆک بافڵ لەگەڵ کەسی یەکەمی حزبەکانی هەرێم و بەرپرسە باڵاکانی عیراق دەکات، چونکە ئەوەی بەلای منەوە گرینگە هەڵوێستە کردنە لەسەر ئەو راستیانەی دەبێ بگوترێن.

 کاتێک نووسینەکەی رێبوار کەریمم خوێندەوە، ئینجا بۆم  دەرکەوت ئەو پیاوە بەناو رۆژنامەنوسە بەدەست چ  هەژارییەکی فکری و دەرونییەوە دەناڵێنێت، کاتێک رێبوار کەریم باسی ئازادی رادەربڕین و دیموکراسی لەشارێکەوە بۆشارێکی تر دەکات، مرۆڤ بەدەستخۆی نییە پێکەنینی بەو جۆرە لە نوسین و قسەو وتارانە دێت.

 چونکە دڵنیام لەوەی رێبوار و مامۆستاکانی رێبوار کەریمیش چەندە نا ئارام و دڵتەنگن و شۆکن، بەجووڵەو هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ، هەرئەوەشە وایکردووە ئێستاکە رێبوارو مامۆستاکانی توشی داڕمان و هستریا بوون، رێبوار کەریم هەر جارەو بەئاوازو تۆنێکی میکیاج کراو جیاواز تەپڵی بۆ حزبەکەی و بەگوێی مامۆستاکەیدا لێدەکات، نازانێت چی بڵێت و چی بنوسێت و چۆن رووی خۆی سپی بکاتەوە لەبەردەم شەقام، چونکە ئەو جۆرە لەنووسین و لێدوان و قسەکردنە رۆژ بەڕۆژ  زیاتر رێبوار کەریم و مامۆستاکانی رێبواریش بچوکتر و ناشیرین تر دەکەن لەبەردەم حزبەکەی و هەمدیسان کۆمەڵگەکەی ،چونکە قسەکانی جگە لە درۆ و بڵقی سەرئاو و  هەڵبەستراو بەپینەو پەڕۆ هیچ ترنییە. 

ڕێبوار کەریم تاهەنووکە بەردەوامە لە خەڵەتاندن و چەواشەکردنی مامۆستاکانی، دڵنیام لەوەی  مامۆستاکانی رێبوار کەریم لەخۆی کەم ئەزموون ترو ناکامڵترن، ئەگەر نا باش دەزانن قسەکانی رێبوار پووچ و هیچە، وەکو بڵقی سەر ئاو وان، مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییەیە کە رۆڵ و پێگەی سەرۆک بافڵ و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چ لەڕووی نێودەوڵەتی  چ لەناو خۆو  چ بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان چەندە گەورەو گرنگ و زەروورە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.  

 یەکێکی تر لەو خیارانە رێبوار دەیەوێت لەو سۆنگەیەوە بەردەوام بێت و بەرگری لەدەستکەوتە خودی و پاراستنی بەرژەوەندییە خودیەکانی بکات، ئەمەش بەبڵاوکردنەوەی  وتاری درۆ و میکیاجکراو ریزکردنی قسەی لوس و بریقەدار بۆ مشغوڵکردنی خەڵک، ئەگەر نا دیدارو سەردانەکانی سەرۆک بافڵ چ  لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق و چ لەگەڵ نوێنەرو نێردەی وڵاتان و دیپلۆماسی و  چ لەگەڵ کەسی یەکەمی حزبەکانی کوردستان و چی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان لەکۆمەڵگە، لە ماڵە گەورەکەی مام دا وێنایەکی گەورەو گەشاوەو پڕشنگداری بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و شەقامی عیراق دووبارە بەخشیووەتەوە.  

ئەگەر رێبوار کەریم بییەوێت و  پێیوابێت بەو قسە پووچ و بێ ناوەرکانە لە پێگەی یەکێتی و سەرۆک بافڵ کەم بکاتەوە، ئەوە پێی دەڵێم هاتنەی ئەو خەونەتان دەبێت لەگەڵ خۆت و مامۆستاکەتدا ببەیتە ژێر گڵ ، هەمدیسان هاتنەی ئەو قسە پووچانەتان خەونی کابووسە، رێبوار کەریم بەدرێژای تەمەنی خۆی تاهەنووکە جگە لەقسەی زبرو توندوتیژو بێکەڵک و درۆ وبوختان بەپینەو پەڕۆ لەبەرامبەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هیچی تری لێچاوەڕوان ناکرێت. 

ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە رێبوار کەریم و ئەمسالەکانی رێبواریش دەزانم جورئەتی ووتنی راستییان نییە ،هەم لەترسان و هەمدیسان لەبرسان ناتوانن راستیەکان بڵێن و لەگەڵ حەقیقەدا بژین، رێبوار کەریم و حزبەکەی باش دەزانن سەردان و چاوپێکەوتن و دیدارەکانی سەرۆک بافڵ و  پێشکەوتنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و  گۆڕانکاریەکان پارتی تووشی هستریاکردووە، هەمدیسان دەڵێم رێبوارو مامۆستاکانی رێبوار کەریم-یش ئەو جوڵەو کاریگەریانەی سەرۆک بافڵیان نە پێهەزم دەکرێت نەپێیان رادەگیرێت لەوسۆنگەیەوە توشی شۆک و ستۆپی کردوون.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket