riklam

کافیە سلێمان: هەموو لایەنەکان باس لە پرسی ژنان دەکەن، یەکێتی جێبەجێی دەکات

کوردستان 04:52 PM - 2022-11-25
سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان

سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێتی ژنانی کوردستان پشتیوانی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژنان و دەڵێن: "سەرۆک بافڵ گەورەترین پشتیوانی خۆی بۆ رێکخراوەکانی ژنان دەربڕی، وەک چۆن لە رابردوو سەرۆک مام جەلال پشتیوانمان بووە".

 

کافییە سلێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA دەڵێت: " پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆمەڵێک خاڵی تێدایە کە ئامانجی سەرەکی یەکێتی ژنانی کوردستانە، بە تایبەت بابەتی راگرتنی باڵانسی جێندەری کەلەناو حزب و لەناو حکومەت کاری پێبکرێت و زۆر گرنگە  وزەو توانا و لێهاتووی ژنان بەهەند وەربگیرێت".

 

یەکێتی ئازادی بە رێکخراوەکانی ژنان داوە

 

 

"سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوە داوە وەک سەرۆکی یەکێتی هەر ئەندامێکی یەکێتی توندوتیژی بەرامبەر ژنان بەتایبەت و ئەندامانی تر بە گشتی بکات لێی قبوڵناکرێت چونکە کاریگەری سلبی لەسەر ژنان دەکات و بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت، ئێمەش وەک یەکێتی ژنان پشتیوانی ئەوە دەکەین، "، کافیە سلێمان وایوت.

 

سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان دەشڵێت: "سەرۆک بافڵ پەیامەکەی لەگەڵ سیاسەتی یەکێتی هاوتایە و کەلەرابردووش سەرۆک مام جەلال هەمان پەیامی هەبوەو هەمیشە پشتیوانی ژنان بووە، هەموو حزب و لایەنەکان باس لە پرسی ژنان دەکەن، بەڵام یەکێتی ئەو ئامانجەی سەلماندوە و جێبەجێی کردوە".

یەکێتی ژنانی کوردستان هەر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: " ئـەوەی دڵخۆشـكەرە ژنـان بێدەنـگ نیـن و دژی دەسـەڵاتە خۆسـەپێنەر و زەوتکەرانـی مافەکانیـان لەخەبـات و تێكۆشــان بەردەوامن".

دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی یەكێتی ژنانی كوردستان بە بۆنە 25ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژنان

25 نۆڤەمبـەر رۆژی بەگژداچونـەوەی توندوتیژییـە دژ بەژنـان و یەكدەنگـی جیهانـە بەرامبـەر تاوانەكانی توندوتیژی و جیـاوازی ڕەگەزی.
ئـەم ڕۆژە دەرەنجامـی ئـەو توندوتیژیانەیـە كـە سیسـتمە دیكتاتـۆرەكان دژی ئـازادی ژن كردوویانـە و دەیكـەن، جگـە لەكلتـورو دابونەریـت، فاكتـەری نەتەوەیـی و سیاسـیی و كۆمەڵایەتـی و ئابـووری و ژینگەییـش هـۆكاری تـرن لەسـەر زۆربونـی توندوتیـژی و زەبـرو زەنـگ بەهەمـوو جۆرەكانییـەوە.
لەئێســتادا توندوتیژییــەكان بەڕادەیەكــە هیــچ كۆمەڵێــك نییــە خاڵــی بــێ لــەم دیاردەیــەو جیاوازییــەكان تەنیــا ڕێژەییــە.
25ی نۆڤەمبـەری ئەمسـاڵ لەكاتێكدایـە كـە جیهـان كەوتوەتـە نـاو گێـژاوی جەنـگ و ململانێـی سیاسـی و ژینگەیی بەگشـتی و كوردسـتان بەتایبەتـی ڕووبـەڕووی چەندیـن كۆمەڵكـوژی و قەیـران و نـاداد پـەروەری بووەتـەوە كـە ڕەنگدانەوەیەكـی بەهێـزی هەیـە لەسـەر نەبونـی ژینگەیەكـی لەبـار بـۆ رێگەگرتـن لەتوندوتیـژی.
بـەڵام ئـەوەی دڵخۆشـكەرە ژنـان بێدەنـگ نیـن و دژی دەسـەڵاتە خۆسـەپێنەر و زەوتکەرانـی مافەکانیـان لەخەبـات و تێكۆشــان بەردەوامن.
ئەمـڕۆ شۆڕشـی ژنـان بەپێشـەنگایەتی ژنـی كـورد بوەتـە سـەر مەشـقی ژنانـی جیهـان و سـەلماندیان كـە ژنـان ئـەو هێـزەن كـە دەتوانـن گۆڕانكارییـە ریشـەییەكان لەجیهانـی ئەمـڕۆدا و بـۆ ئایندەیەكـی باشـر بچەسـپێنن و هەنـگاو بنێـن بـۆ جیهانێـك كـە هیواكانیـان بهێننـە دی.
بۆیـە دەبێـت ژنـان لەجیهـان بەگشـتی و لەكوردسـتان بەتایبەتـی لـەم ڕۆژەدا بەیەكدەنگـی و هاوخەباتـی لەپێنـاو بەدیهێنانـی ژیانێكـی ئاسـودەو دوور لـە توندوتیـژی بەهەمـوو شـێوەكانییەوە بـەردەوام بـن و كۆڵنـەدەن تادەگەنـە ئـەو ژیانـەی كـە شایسـتەیانە.


یەكێتی ژنانی كوردستان


2022/11/25
نا بۆ توندو تیژی.......

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket