riklam

ستران عەبدوڵا: هەرێم لە قەیرانی سیاسیدایە

کوردستان 03:24 PM - 2022-11-25

سەرۆکی یەکێتی بەدەستپێشخەری و میوانداری حزبەکان و کۆکردنەوەی لایەنەکان هەمان کەلتوری سەرۆک مام جەلال پەرەپێدەدات  بۆ یەکڕیزی لەهەرێمی کوردستان.

 

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە ماڵی مام لە دوکان دەڵێت: "ئەجێندای کۆبونەوەی لایەنەکان لە دوکان رونکردنەوەی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لەسەر پێویستی یەکخستنی هەڵوێستی کورد هەم لە هەرێمی کوردستان و هەم لە عیراقیش، چونکە بۆ حوکومڕانی لەهەردوو ئاستەکە پێویستمان بە یەک ‌هەڵوێستی نێو ماڵی کوردە".

 

کێشەکانی کورد بە یەک هەڵوێستی چارەسەر دەبێت

 

 

"کۆبونەوەکە لەگەڵ ئەو حزبانە بوو کەهەم فراکسیۆنیان هەیە لە پەرلەمان هەم بەشێکن لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان، بایەخی ئەم کۆبونەوانەش لەوەدایە  کەئێمە باس لە یەک هەڵوێستی دەکەین، دەبێت کورد بە پتەوی و بەیەک هەڵوێستی کێشەکانی ناوخۆی کوردستان چارەسەر بکات"، ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.

 

"یەکێتی بەگفتووگۆ کێشەکان چارەسەر دەکات وەک چۆن سەرۆکی یەکێتی بەڵێنی خۆی بۆ چارەسەری پرسی خوێندنی کوردی لەناوچە دابڕێندراوەکان بردەسەر"

 

ئەوەشی وت: "بەهەمان شێوەش کەلەماڵی مام لەبەغدا کۆبونەوە دەکرێت بۆ ئەوەیە کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بە یەکڕیزی چارەسەر بکرێت، وەک چۆن لەچەند رۆژی رابردوو سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عیراق کۆبوەوە بۆ بابەتی ناوچە دابڕێندراوەکان و چارەسەرکردنی کیشەی خوێندنی کوردی لەو ناوچانە، کەپێویستە بە گوشار چارەسەر بکرێن".

 

"یەکێتی هەموو ئەو لایەنانەشی کۆکردوەتەوە کە کەمینەن و رەنگە لەئێستایا لەحکومەت و پەرلەماندا نەبن، بەڵام دەبێت هەموان باوەڕ بەوە بهێنن کە ئێمە لەقەیرانێکی سیاسیداین و ئەو حزبانەش لە حکومەتی داهاتوی هەرێمدا بونیان دەبێت"، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وایوت.

 

ستران عەبدوڵڵا ئەوەش دەڵێت: "کە هەر لایەنێک بەشداری ئەم کۆبونەوەیە نەبووە هەموو پەیامەکانی پێدەگات چونکە کۆبونەوەکە داخراوەو نەبوە، ئاشکراشە کەیەکێتی وەک سیاسەتی سەرۆک مام جەلال لەهەر کوێ پێویست بە ئاشتی هەبێت کۆبونەوە دەکات و لەگەڵ هەموو لایەنەکان دادەنیشێت و لایەنەکانی دیکەش بەسیاسەتی خۆیان کاردەکەن کەبەشداری کۆبونەوە نەکەن، راستە قەیران لەهەموو کوردستان هەیە بەڵام ئەو جیاکاریەی کەدەکرێت لەنێوان پارێزگاکان زیانی لەزۆنی سەوز داوە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket