riklam

یەکێتی و لایەنەکان خاڵی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەدۆزنەوە

کوردستان 01:59 PM - 2022-11-25

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە بەرپرسیارانە لە دۆخە سیاسیەکانی هەرێم دەڕوانێت و سەرۆکی یەکێتیش لەهەوڵی بەردەوامە بۆ یەک ڕیزی سەرجەم لایەنەکان و یەک دەنگی لە هەرێم و عێراق بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.

 

یەکێتی باوەڕی وایە  پرسە نیشتمانیەکان بەیەکڕیزی چارەسەر دەبێت

 

دڵپاک تاهیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA دەڵێت: پەیامەکەی سەرۆک بافڵ بەشێکە لەو فەلسەفەیەی کەبەدرێژایی خەباتی یەکێتی پیادەی دەکات و لە سەرۆک مام جەلالەوە بۆ یەکێتی ماوەتەوە، یەکێتی باوەڕی وایە کە پرسە نیشتمانییەکان بە یەک ڕیزی و یەک دەنگی سەرکەوتوو دەبێت، لەسەر ئاستی عیراق ئەگەر کورد یەک دەنگ نەبێت زیانی گەورەی بەردەکەوێت.

 

"لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش پێویستە یەکڕیزی بهێنرێتە ئاراوەو یەکێتی لەبانگەوازێکدا بۆ حزبەکانی کوردستان چەند ئامانجێکی هەبوو، کەگرنگرتینیان رێزگرتنە لە ئیرادەی حزبە کوردستانیەکان و خەباتی سیاسییان و لەرێگای حزبەکانەوە بەدوای رێگایەکدا بگەرێن بۆ دەرچەیەکی باش و زامنکردنی ژیانی هاوڵاتیان"، دڵپاک تاهیر وایوت.

 

لەماڵی مام هەوڵەکان یەکدەخرێن بۆ چارەسەری قەیرانەکان

 

هەر لەو بارەیەوە میقداد شێخ بەهادین ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA وتی: "جارێكیتر ماڵی مام لە دوکان بوویەوە شـوێنی كـۆكردنەوەی زۆربـەی لایەنە سیـاسیەکانی هەرێم و بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوونەوەیەکی گرنگی تێدا ئەنجامدرا بۆ گـفتووگۆ كردن لـەبارەی دوایین پێشهاتەكان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ چارەسەرکردنی قەیران و گیروگرفتەکانی هەرێم لە پـێناو راستکردنەوەی ڕێڕەوی حكومڕانی بە شێوازێک كە خـزمەتی خەڵـكی هەموو شـارو شارۆچکەکانی هەرێم بکات بە بێ جیاوازی".

 

یەکێتی هەمیشە دەستپێشخەر بووە بۆ یەکڕیزی

 

"کۆبوونەوەکانی دوکان لە پـێـشوودا هەمیشە ئەنجامی دڵخـۆشکەر و یەک هەڵوێستی سیاسی و هاوبەشی  هەبووە، یەکـێتـی لە سۆنگەی هەستکردنی بە بەرپرسیارێتی  مێژوویی و تیگەیشتنی بۆ بارودۆخەکان و لـە  پێناو خەباتی چـەندین سـاڵەی گەلەکەمان و خوێنی پاکی شەهیدان و تێکڕای قوڕبانیان کە لە پێناو پاراستنی کەرامەتی  کوردستاندا بەخشراوە و قەوارەی هـەرێمی کــوردستانی لـێ هــاتووەتە بــەرهەم، هـەمیشە دەستپـێشخەرو و خــوازیاری دانوستان و یــەک ڕێزی نـێو مــاڵی کــورد بــووە"، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وادەڵێت.

 

سەرۆکی یەکێتی بەگفتۆگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم خاڵی هاوبەش بۆ چارەسەری قەیرانەکان دەدۆزێتەوە

 

میقداد شێخ بەهادین ئەوەشی راگەیاند: "لە ئێستادا دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی یەکێتی بـۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم  و گەیشتن بەخاڵی هاوبەش و ئامانجی هاوبەش زەرورەتێکی قۆناغەکەیە و یەکێـتـیش وەک هەموو جارێک  هەوڵی خـۆی دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ حیزب و لایەنەکـانی ســەر گــۆڕەپـانی سیاسی هــەرێم گفتوگۆکان بەردەوامی پێـبدات".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket