riklam

یەکێتی بەشداری کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆناڵ دەکات

ی ن ک 12:52 PM - 2022-11-25

ئەمڕۆ شەممە ٢٦/١١/٢٠٢٢ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە دیدارێکی دۆستانەدا چاویکەوت بە پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیسپانیا و سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال. 

لەدیدارەکەدا سەرەتا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی جەنابیانی کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی رێکخراوەکە، هاوکات سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەبەڕێزیان گەیاند، هەروەها هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: هاتنی بەرێز پێدرۆ سانچێز گرنگە و پێویستە بۆ یەکگرتنەوەی سۆسیال ئینتەرناسیونال و هاوپەیمانی پێشکەتووخواز و جارێکی تر کۆکردنەوەی سەرجەم پارتە سۆسیالیستەکانی جیهان لە ژێر چەتری یەک ڕێکخراوی گشتی و چالاک .

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا باسیان  لە پەیوەندیەکانی نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئیسپانیا کرد، بەتایبەت لەبواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و بەرێوەچوونی پرۆسەی سیاسی لەعیراق و چۆنیەتی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە.

دواتر پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیسپانیا و سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لەلایەن خۆشیەوە رۆلی سەرۆکی خوالێخۆشبوو ھەڤال مام جەلالی لەقۆناغە جیاجیاکانی رابردووی رێکخراوەکە  بەرزنرخاند و ئاماژەی بە کازیمایی و هەوڵەکانی بەرێزیانکرد لە زیاتر گەشەپێدانی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال.   

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: وەک یەکیتی نیشتمانی کوردستان چۆن لەرابردوو خەباتمان کردوە ئەواش بەردەوام لەھەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و نزیک کردنەوەی ھێز ولایەنەکانین بۆزیاتر بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی سیاسی لەعیراق و کۆکردنەوەیان.

لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بە ئامادەبوونی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال دەستیپێکرد 

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٥/١١/٢٠٢٢ لە مەدریدی پایتەختی ووڵاتی ئیسپانیا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە چاویکەوت بە بەرێز لویس ئایلا  سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال و هاوڕێی سەرۆکی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال ، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا ، دواتر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆل و پێگەی هەموو ئەو رێکخراوە جیهانی و کونسڵ و بالیۆزانەکرد لە عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا هەن ، وە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە سەرجەم بوارەکاندا چالاکن ، هەمیشە پاڵپشتی چین و توێژەکانیان دەکەن.

لە کۆتایی دیدارەکەدا  بەڕێز لویس ئایلا سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە دەربڕی و هەموو پاڵپشتیەکی بۆ گەلانی عیراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دووپاتکردەوە و ئاماژەشی بەوە کرد لە رابردوودا سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی رووبەرووی عیراق و ناوچەکە دەبوونەوە


ئەمڕۆ ٢٥/١١/٢٠٢٢ کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا  بە میوانداری پارتی سۆسیالیستی کرێکارانی ئیسپانیا دەستیپێکرد ، لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی نوێی رێکخراو و سکرتێری نوێی رێکخراوەکە هەڵدەبژێردرێن ، شایانی باسە ، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال سەرۆکی فەخری رێکخراوەکەیە ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەندامی کارای رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالە . 

 

کارەکانی کۆنگرەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و تا ئێوارەی ٢٧/١١/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت ، وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەشدارە ، چەندین پارتی سیاسی لە ووڵاتانی جیهانەوە بەشداری دەکەن ، وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆدەبێتەوە دواتر چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارت و لایەنە سیاسییە جیهانییەکان ئەنجام دەدەن .

لە كۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال بەڕێز پێدرۆ سانچێز سەرۆك وەزیرانی حكومەتی ئیسپانیا بە سەرۆكی ڕێكخراوەكە ، وە خاتوو بێنێدیکتا لاسی بە سكرتێری ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket