riklam

مامۆستایانی خوێندنی كوردی چاوی هیوایان له‌ یه‌كێتی-یه‌

کوردستان 11:53 AM - 2022-11-25
پەروین فاتیح

پەروین فاتیح

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی خوێندنی کوردی لە ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکدەکەوێت و رێگانادات مامۆستایانی ئەو سنورە ببنە قوربانی ململانێکان و لەو ئیمتیازاتانە بێبەش بن کەمامۆستایانی تر هەیانە.

په‌روین فاتیح حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك له‌لێدوانێكیدا به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رۆك بافڵ سه‌ردانی كه‌ركوكی كردو له‌گه‌ڵ رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایان كۆبووه‌وه‌، داوامانكرد له‌حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق خوێندنی كوردی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مبابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌ بۆ كورد و كه‌ركوك و یه‌كێتیش".

سه‌رۆك بافڵ رێگه‌نادات مامۆستایان ببنه‌ قوربانی

 

سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك جێبه‌جێ كردو چیتر رێگانادات مامۆستایانی به‌شی كوردی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ببنه‌ قوربانی ململانێكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق.

"سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنی پێداین كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بخاته‌گه‌ڕ و ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات، رێگه‌نه‌دات مامۆستایانی به‌شی كوردی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ببنه‌ قوربانی ململانێكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق"، په‌روین فاتیح واده‌ڵێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك ده‌شڵێت: "مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌زۆر ئیمتیازات بێبه‌شن، هه‌روه‌ها زۆرئیمتیازات هه‌یه‌ خوێندكاره‌كانمان لێیبێبه‌شن و زۆرجار كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كاتێك ململانێكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تۆخ ده‌بێته‌وه‌".

یه‌كێتی خزمه‌تێكی دیكه‌ به‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌كات

رێككه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عیراق له‌باره‌ی چارسه‌ركردنی كێشه‌ی به‌شی خوێندنی كوردی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان خزمه‌تێكی دیكه‌ی یه‌كێتییه‌ به‌و ناوچانه‌.

"موچه‌كانمان وه‌كو هاوپیشه‌كانمان له‌ناو كه‌ركوك وه‌رناگرین، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ له‌كاتی چوونمان بۆ چه‌مچه‌ماڵ یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك بێت، چه‌ندینجار توشی رووداوی دڵته‌زێن ببین و ته‌نانه‌ت جارێك پاره‌ی مووچه‌ی به‌شێك له‌ مامۆستایانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان رفێنرا، بۆیه‌ هیوادارین ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عیراق هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ سه‌ركه‌وتووبێت و خوێندنی كوردی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌نگاوی باشتر بنێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات متمانه‌ بۆ خوێندنی كوردی بگه‌ڕێته‌وه‌"، په‌روین فاتیح حه‌مید وای وت.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket