riklam

ماڵی مام لەعیراق و هەرێم كۆكەرەوەی لایەنەكانە

کوردستان 09:38 AM - 2022-11-25
ماڵی مام لە بەغدا و هەرێم

ماڵی مام لە بەغدا و هەرێم

ماڵی مام لە عیراق و هەرێم كۆكەرەوەی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسی و بیروبۆچوونە جیاوازەكانە، لەو چوارچێوەیەشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵەكانی بۆ یەكهەڵوێستی و یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان چڕكردووەتەوە.

یەكێتی پشتگیری هەموو پڕۆژەیەك دەكات كە ئامانج لێی خزمەتكردن بێت

 

سەرتیپ عەلی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەمیشە ماڵی سەرۆك مام جەلال لە بەغدا و هەرێم كۆكەرەوەی سەرجەم لایەنە سیاسی و بیروبۆچوونە جیاوازەكانە، دەستپێشخەری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بانگهێشتكردنی كەسی یەكەمی سەرجەم حزبە كوردستانییەكان بۆ كۆبوونەوە باڵاكەی هاوینەهەواری دوكان، سیاسەتی نەگۆڕی یەكێتییە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە پێویستە سەرجەم حزب و لایەنەكان توانای بڕیاردانیان لەبارەی چارەنووسی كوردستان هەبێت بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیری هەموو پڕۆژەیەك دەكات كە ئامانج لێی خزمەتكردن بێت".

 

پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ھەرێم كارئاسانییە بۆ حكومەت

 

"پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی باڵا لە ھەرێم كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی هاوینەهەواری دوكاندا باسی لێوەكراوە، كارئاسانییە بۆ حكومەت و پەرلەمان لەبەر ئەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان جیاوازە و لەرێگای ئەو ئەنجومەنەوە پرسەكان یەكلایی دەكرێنەوە و دەبێتە شوێنی كۆكەرەوەی ئەو حزبانەی لە پەرلەمان و حكومەت نوێنەرایەتیان هەیە و ئەوانەشی كە نوێنەرایەتیان نییە " سەرتیپ عەلی وادەڵێت.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: "راسپاردەكانی ئەنجوومەنی باڵای ھەرێم پاڵپشتی دەبێت بۆ دۆخی هەرێم و سەقامگیری لەروانگەی ئەمنی و بژێوی هاووڵاتیان و دەركردنی ئەو یاسا و بڕیارانەی كە دەردەچن".

 

لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بۆ یەكدەنگی و یەك هەڵوێستی حزبە كوردستانییەكان لەسەر پرسە چارەنوسسازەكان، یەكێتی بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كەسی یەكەمی سەرجەم حزبەكانی كوردستان بۆ كۆبوونەوەی باڵا لە هاوینەهەواری دوكان بانگهێشتكران.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket