تەقە لە ئاسایشی بازگەی سلێمانی کرا دوو ئاسایش و تۆمەتباریش بریندارن
کوردستان 08:34 PM - 2022-11-24
تەقە لە ئاسایشی بازگەی سلێمانی کرا دوو ئاسایش و تۆمەتباریش بریندارن
دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشكنینی بازگەی سلێمانی دەبەزێنن و دوو كارمەندنی ئاسایش برینداردەكەن، دوواتر تۆمەتبارەكان بە برینداری دەستگیر دەكرێن، كە لە ئۆتۆمبێلی یەكێكیاندا 267 پارچەچەك و فیشەك و تەقەمەنی تێدا بووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24-11-2022، لەكاتێكدا هێزەكانمان لە ئەركی رەسمی و راپەڕاندنی رێكارە یاسایی و ئەمنییەكانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشكینن دەبەزێنن و ھەڵدێن و رووبەڕووی ھێزەكانمان دەبنەوەو دوو كارمەندنی ئاسایش برینداردەكەن، دوای گرتنەبەری رێكاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبار ( تەقەكەر ) بە برینداری دەستگیردەكرێت و ئۆتۆمبێلەكەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەھەمیش دەستگیركرا" .
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند: "دوای پشكنین دەركەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەكێك لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەكان بارێكی چەكی پێبووە ( 267 پارچەچەك ، فیشەك و تەقەمەنی ) و مەرامی بووە ھەڵبێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەربازبكات".
"ئەم رووداوە رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و لێكۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە، بەپێی زانیارییەكان دەركەوت تۆمەتباری لەیاسا ھەڵھاتوو كە بەبرینداری دەستگیركرا پێشتر داواكراوبووە لەلایەن دادگاوە" بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وادەڵێت.
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاستهنگهكان نهیانتوانیوه رێگری لهنوێبوونهوهی یهكێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28