riklam
}

یه‌كێتی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌هه‌رێم و عیراق ده‌وێت

کوردستان 11:57 AM - 2022-11-24
پێشوازی سەرۆک بافڵ لە کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان

پێشوازی سەرۆک بافڵ لە کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵی یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حزبه‌كانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی باڵا بانگهێشت كردووه‌.

سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ربوو

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هه‌میشه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه‌كاندا ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوماڵی كورد رێكبخاته‌وه‌، ئه‌مه‌ ئامانجی هه‌میشه‌یی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ بووه‌".

پێویسته‌ یه‌كده‌نگ بین

"ئێستا كه‌ پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ وه‌ك پێویست نیه‌، یه‌كێتی لای گرنگه‌ حزبه‌كان بۆچوونیان یه‌كبخه‌ن" عه‌سكه‌ری وای وت.

یه‌كخستنی ناوماڵی كورد ئامانجی یه‌كێتی-یه‌

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای وایه‌ كه‌ یه‌ك ده‌نگی و یه‌كخستنی ناوماڵی كورد به‌ سودی هه‌موو لایه‌كه‌ و به‌تایبه‌تی له‌سودی میللـه‌ته‌كه‌مانه‌، بۆیه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بنرێت یه‌كێتی پێشوازی لێده‌كات".

یه‌كێتی هه‌وڵی یه‌كده‌نگی لایه‌نه‌كان ده‌دات

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستبن و به‌كردار ئه‌وه‌ بسه‌لمیندرێت".

بانگهێشته‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بووه‌

 ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری وتی: "بانگهێشته‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بووه‌ بێ جیاوازی، سه‌رۆك بافڵ چۆن له‌ به‌غدا خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق بوو، به‌ هه‌مان شێوه‌ش ده‌یه‌وێت یه‌كێتی له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بێت و ماڵی كورد له‌و په‌رته‌وازیی و لێكترازانه‌ بپارێزێت و كۆیان بكاته‌وه‌".

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كردوه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی یه‌كده‌نگی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسه‌ چاره‌نوسازه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا و هه‌روه‌ها چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چه‌وتی حكومڕانی ده‌كرێت و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی دیكه‌ی جێبایه‌خ ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket