هه‌ولێر ویلایه‌تی حزبێك نابێت
کوردستان 11:06 PM - 2022-11-23هەولێر-پایتەختی هەرێمی کوردستان
هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و موڵكی
هیچ ره‌نگ و لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو نییه و كه‌س بۆی نییه خۆی به ته‌نها به‌خاوه‌نی
ئه‌و شاره بزانێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێنی بۆ ئه‌و شاره‌ش رشتووه‌و زۆرترین
قوربانی بۆداوه، مێژووش شاهیدی ئه‌و راستیه‌یه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان- رایگه‌یاند: "هه‌ولێر ویلایه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌ك و پایته‌ختی یه‌ك لایه‌ن
نییه، هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه و موڵكی هه‌مووانه".
هه‌ولێر به‌ته‌نها مووڵكی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌موو لایه‌نه‌كان
زیاتر قوربانی له‌پێناوی هه‌ولێردا داوه دروشمی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وه‌بووه
كه هه‌ولێر موڵكی هه‌مووانه.
فه‌هیمه سابر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "هه‌ولێر
موڵكی هه‌موو تاكێكی كورد و هه‌موو حزبه‌كانه، حزبێك بۆی نییه ده‌سه‌ڵاته‌كانی
به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا بسه‌پێنێت و خۆی به‌ته‌نها خاوه‌نی ئه‌و شاره بزانێت".
هه‌ولێر بووه‌ته قوربانی حزبێك
"هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان به‌ده‌ستی هه‌ندێك حزبه‌وه بوونه‌ته قوربانیی، به‌شێوه‌یه‌ك تا له‌و شاره‌دا نه‌ژیت نازانیت خه‌ڵكه‌كه‌ی چه‌ند قوربانیان داوه، یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر دووجار ركه‌به‌رایه‌تی ده‌كرێن جارێك له‌به‌ر یه‌كێتی بوونیان، جارێكیش له‌به‌ر هه‌ولێری بوونیان" فه‌هیمه سابر وایوت.
هه‌ڵبژاردن پێوه‌ر نییه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت:
"نابێت لایه‌نێك كه له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی زیاتری هێناوه كه (هه‌موو كه‌س
ده‌زانێت چۆن ئه‌و ده‌نگدانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه) خۆی بكات به خاوه‌نی هه‌ولێر،
چونكه هه‌ڵبژاردن پێوه‌ر نییه، ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه یه‌كێتی له هه‌ولێر
جه‌ماوه‌رو سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و نوێكاریدایه
".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولێر
پایته‌خته كونسوڵخانه و نوێنه‌ری وڵاتانی لێیه، ناكرێت بوترێت شاری لایه‌نێك و
ره‌نگێكه، به‌ڵكو هه‌ولێر موڵكی هه‌مووانه و شاری فره ره‌نگه و بۆ هه‌موو ده‌نگ
و ره‌نگه‌كان وه‌كو یه‌كه".
یه‌كێتی خوێنی بۆ هه‌ولێر رشتووه
هه‌ولێر بۆ هه‌موانه‌و موڵكی هیچ لایه‌نێك نیه،
ئه‌مه دروشمی یه‌كێتی بوو له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره‌و ئێستاش
هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه.
نیار عوزێری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
له فراكسیۆنی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ساڵی
2014 كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان كرد دروشممان ئه‌وه‌بوو كه هه‌ولێر هی هه‌مووانه،
مووڵكی هیچ ره‌نگ و لایه‌نێكی سیاسی نییه و نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌ولێر قۆرخ
بكات".
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناو
هه‌ولێردا خوێنی زۆری به‌خشیووه‌و له هه‌موو لایه‌نه‌كان زیاتر و زۆرترین قوربانی
له‌پێناوی ئه‌و شاره‌دا داوه، بۆیه ئه‌گه‌ر بابه‌ت قۆرخكاری بێت؟ ده‌بێت یه‌كێتی
بیكات، بۆیه ده‌ڵێین هه‌ولێر هی هه‌مووانه" نیار عوزێری واده‌ڵێت.
یه‌كێتی زۆرترین قوربانی بۆ هه‌ولێر داوه
مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌ده‌دات كه له‌سه‌رده‌می رژێمه‌وه
یه‌كێتی پارێزگاری له هه‌ولێر كردووه، بۆیه هه‌رگیز به‌موڵكی لایه‌نێكی نازانرێت.
شیرین یونس عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: " ئه‌گه‌ر بڕیاربێت هه‌ولێر مووڵكی لایه‌نێك بێت ئه‌وا هی یه‌كێتییه،
چونكه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرترین شه‌هیدی له‌پێناوی ئه‌و شاره‌دا داوه
و زۆرترین رۆڵه‌ی خۆی كردووه‌ته قوربانی ئه‌و شاره".
"مێژوو شاهیده كه له‌سه‌رده‌می رژێمی
پێشووی عیراقه‌وه یه‌كێتی پارێزگاری له هه‌ولێر كردووه و وه‌ك شارێكی گرنگی
كوردستان هه‌وڵی رزگاركردنی داوه، هه‌روه‌ها له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له‌و
شاره هه‌ر یه‌كێتی بوو پارێزگاری لێ كرد، بۆیه كه‌س بۆی نییه خۆی به خاوه‌نی
ئه‌و شاره بزانێت و هه‌ر لایه‌نێكیش بیه‌وێت ئه‌و شاره قۆرخی بكات ئه‌وا باشتره
له هه‌ولێر بچێته ده‌ره‌وه" شیرین یونس وا ده‌ڵێت.
هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌موو
لایه‌نه‌كان باره‌گاو وڵاتانیش نوێنه‌راییه‌تیان له‌و شاره هه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان رێگه نادات لایه‌نێك و بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیارییكرداو ئه‌و شاره بۆ خۆی قۆرخ
بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19