riklam

باڵیۆزی دانیمارک سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر دەکات

کوردستان 07:48 PM - 2022-11-23
بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق و وەفدێکی یاوەری.

رۆژی چوارشەممە، 23ی تشرینی دووەم 2022، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە بارەگای گشتی بەڕێوبەرایەتی، پێشوازیکرد لە کرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق و کۆڵۆنێڵ گێرت پاشکۆی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی دانیمارک .

لە کۆبونەوەکەدا، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پێشھاتە ئەمنی و سەربازییەکان، هەردوولا جەختیانکردەوە لە  رەخساندنی زەمینەیەکی گونجاوتر بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی دانیمارک لەرووی سەربازی و بەردەوامی کردە سەربازییەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر .

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە پەیوەستکرا بە باسکردن لە  بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و مەترسییە دەرەکی و هەرێمییەکانی سەر هەرێمی کوردستان.

کرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق تەئکیدیکردەوە لە بەردەوامی رۆڵی وڵاتەکەی وەک ئەندامێکی ناتۆ لە عیراق لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە و هێزەکانی دژەتیرۆر و ھێزەکانی عیراق بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و کارکردن لەپێناو سەقامگیری زیاتر.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket