riklam

یەكێتی زمانی كوردی دەخاتەوە سەر مۆڵەتە تەندروستییەكانی كەركوك

کوردستان 06:04 PM - 2022-11-23
 یەكێتی زمانی كوردی دەخاتەوە سەر تابلۆكانی كەركوك

یەكێتی زمانی كوردی دەخاتەوە سەر تابلۆكانی كەركوك

بە هەوڵی یەكێتی و هێزە كوردستانییەكان، وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕیاریدا نووسینی زمانی كوردی بۆ سەر مۆڵەتە تەندروستییەكان لەپارێزگای كەركوك بگەڕێنێتەوە.
 
حەسیبە عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوابەدوای ئەوەی لەچەند مانگی رابردوودا  بەبڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق نووسینی كوردی لەسەر مۆڵەتە تەندروستییەكان لەپارێزگای كەركوك لابرا و پێچەوانەی رابردوو تەنها نووسینی عەرەبی هێڵدرایەوە، دوای فشاری هێزە كوردستانییەكان و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئەو پرسە بەبڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق نووسینی زمانی كوردی بۆ سەر مۆڵەتەكان گەڕایەوە".

راشیگەیاند: "وا بڕیارە  لەسبەینێوە دەستبە جێبەجێكردنی بڕیارەكە بكرێتەوە و زمانی كوردیی بۆ مۆڵەتەكان لە كەركوك بگەڕێتەوە".

"لە بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە دەبێت هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی بنووسرێن بەپێی ناوەڕۆكی دەستووری عیراق و هاوكات بەپێی یاسای زمانە رەسمییەكانیش لە عیراق" حەسیبە عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وادەڵێت.
PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket