یه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندنی كوردی لهجێناكۆكهكان ده‌كات
کوردستان 11:51 AM - 2022-11-23
هه‌وڵه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خوێندنی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌رده‌وامه.
له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ی عیراق كۆبووه‌و تێیدا پرسی "به‌ره‌وپێشبردنی خوێندنی كوردی و گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی كوردی" ته‌وه‌ری جێبایهخبوون.
سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌جێناكۆكه‌كان جێبه‌جێ كرد
په‌روین فاتیح حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك له‌لێدوانێكیدا به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رۆك بافڵ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد‌و له‌گه‌ڵ رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایان كۆبووه‌وه، داوامانكرد له‌حكومه‌تی ئایندهی عیراق خوێندنی كوردی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مبابه‌ته زۆر گرنگه بۆ كورد و كه‌ركوك و یه‌كێتیش".
سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك جێبه‌جێ كرد‌و چیتر رێگانادات مامۆستایانی به‌شی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ببنه قوربانی ململانێكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق.
"سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنی پێداین كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بخاته‌گه‌ڕ و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، رێگه‌نه‌دات مامۆستایانی به‌شی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ببنه قوربانی ململانێكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق"، په‌روین فاتیح واده‌ڵێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له كه‌ركوك ده‌شڵێت:"مامۆستایانی خوێندنی كوردی له ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌زۆر ئیمتیازات بێبه‌شن، هه‌روه‌ها زۆرئیمتیازات هه‌یه خوێندكاره‌كانمان لێیبێبهشن و زۆرجار كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كاتێك ململانێكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تۆخ ده‌بێته‌وه".
یه‌كێتی خزمه‌تێكی دیكه به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات
رێككه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عیراق له‌باره‌ی چارسه‌ركردنی كێشه‌ی به‌شی خوێندنی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان خزمه‌تێكی دیكه‌ی یه‌كێتییه به‌و ناوچانه.
"موچهكانمان وه‌كو هاوپیشه‌كانمان له‌ناو كه‌ركوك وه‌رناگرین، ئه‌مه‌ش وایكردوه له‌كاتی چوونمان بۆ چه‌مچه‌ماڵ یان هه‌ر شوێنێكی دیكه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك بێت، چه‌ندینجار توشی رووداوی دڵته‌زێن ببین و ته‌نانه‌ت جارێك پاره‌ی مووچه‌ی به‌شێك له مامۆستایانی ناوچه جێناكۆكه‌كان رفێنرا، بۆیه هیوادارین ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عیراق هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سه‌ركه‌وتووبێت و خوێندنی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌نگاوی باشتر بنێت، چونكه ئه‌مه واده‌كات متمانه بۆ خوێندنی كوردی بگه‌ڕێته‌وه"، په‌روین فاتیح حه‌مید وای وت.
كێشه‌ی خوێندنی كوردی پرسی سه‌ره‌كی یه‌كێتی بوو
له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق وه‌فدی یه‌كێتی له‌به‌غدا پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خوێندنی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان وه‌ك سه‌ره‌كیترین پرس خسته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
سه‌باح شێخ حه‌بیب جێگری دووهه‌می لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌مه له سه‌ره‌كیترین كاره‌كانی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه له‌به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان".
جێگری دووهه‌می لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عیراق وتی: "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی سودانیدا رێككه‌وتووه كه مووچه‌ی ئه‌و مامۆستایانه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه ئه‌و پرسه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ومامۆستایانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و خزمه‌ت به خوێندنی كوردی ده‌كه‌ن، مووچه‌كانیان بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق".
فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای بودجه بۆ خوێندنی كوردی ده‌كات
"به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و پرسه خراوه‌ته كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراق و جێبه‌جێ ده‌كرێت"، سه‌باح شێخ حه‌بیب واده‌ڵێت.
جێگری دووهه‌می لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت:" وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی نووسراوێكمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی پهرلهمانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پرسه داینبكرێت و له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه".
مامۆستایانی به‌شی خوێندنی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ژماره‌یان زیاتر له 7 هه‌زار مامۆستایه و له‌ئێستا مووچه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام كار‌و باره ئیدارییه‌كانیان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراقه‌و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ مامۆستایان و خوێندنی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان دروستكردووه، به‌هه‌وڵی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و مووچه‌ی ئه‌و مامۆستایانه ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازی‌دا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی داكۆكیكردن له مافی خه‌ڵك به له‌تكردنی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه تێده‌په‌ڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
ئەمانەش ببینە
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
09:19 PM - 2023-06-09
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
07:51 PM - 2023-06-09
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
05:35 PM - 2023-06-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە
09:12 AM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازی‌دا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی داكۆكیكردن له مافی خه‌ڵك به له‌تكردنی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه تێده‌په‌ڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09