riklam

سەرۆک بافڵ هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی فەرید ئەسەسەرد دەکات

کوردستان 10:59 AM - 2022-11-23

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامی هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی فەرید ئەسەسەرد دەکات بەبۆنەی خەمناکی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی خاتوو ژیان.

 

دەقی پرسەنامەکە..

 

بەڕێز کاک فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بۆ کۆچی دوایی خاتوو (ژیان محەمەد)ی هاوسەرتان، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، کە نموونەی بەرزی تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو کوردستاندا.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket