سەرۆککۆمار و سەرۆکی هەرێم: ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
کوردستان 06:41 PM - 2022-11-22
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆککۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید, سێ شەممە ٢٢ ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢ ، لە بەغدا پێشوازیکرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی
هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مەسەلەی
ئاوارەکان و ئەو بارودۆخە سەختەی ژیانیان کە لە کەمپەکانی ئاوارەدا بەڕێی دەکەن
گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەروەها رێککەوتن لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ باشترکردنی
بارودۆخی ژیانیان و هەوڵی هاوبەش بدرێت بۆ زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی
و ئۆقرەیی بۆ ئاوارەکان و ماڵ و زێدی نیشتەجێبونیان زامن بکرێت.
هەر لەو دیدارەدا باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و
ئابووری کرا، هاوکات پاڵپشتی هەنگاوەکانی حکومەتی ناوەندییان کرد لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی،
کە ئامانج لێی دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتییانە بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و
دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆیان.
لەو نێوەندەشدا باس لە پەیوەندییەکان عیراق
لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرا، کە پێویستە لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی
هاوبەش بنیات بنرێت، هەروەها جەختیانکردەوە لەسەر هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عیراق.
سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر و رووبەڕووبوونەوەی تێرۆرستانی داعش، گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەشی نێوان
هەموو هێزە ئەمنییەکان دوپاتکرایەوە بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆر و لەناوبردنی حەشارگەکانیان
بە شێوەیەک کە ژیانی هاووڵاتیان و ماڵ و موڵک و سەریان پارێزراوبێت.
هەر لەو دیدارەدا ، لەسەر مەسەلە هەڵپەسێردراوەکانی
نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و سەرۆکی
هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی پەسەندکردنی دیالۆگی
بنیاتنەر و پەلەکردن لە پەسەندکردنی قانونە هەڵپەسێردراوەکان لە پەرلەمانی عیراق و
گەیشتن بە چارەسەر بە گوێرەی دەستوور و ئەو قانونەی کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی
لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا بەدەست دێنێت و پێداویستییەکانیان دابین بکات .
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی درێغی لەخزمەتکردنی ئێزدییەکان ناکات
10:15 PM - 2023-12-05 -
بە هەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی کیسی خوێن بۆ توشبووانی تالاسیمیا دابین دەکرێت
07:00 PM - 2023-12-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: کاندیدەکان داکۆکی لە ناوچە کوردستانییەکان بکەن
04:03 PM - 2023-12-05
ئەمانەش ببینە
ئاسۆ مامەند: بەدەنگدان کورد دەسەڵاتی کەرکوک وەردەگرێتەوە
02:11 PM - 2023-12-05
یەکێتی هەوڵدەدات پترۆ دۆلار بۆ ناوچە نەوتییەکان دەستەبەر بکات
10:12 AM - 2023-12-05
قوباد تاڵەبانی: سەرەداوی باشمان لەسەر کەیسی شەھید نیاز دەرگەڵەیی دەستکەوتووە
11:16 PM - 2023-12-04
کاندید و کادیرانی پارتی لەکەرکوک روولە ریزەکانی یەکێتی دەکەن
08:06 PM - 2023-12-04
زۆرترین خوێنراو
-
کەرکوک سحری جێگۆڕکێی شەیتانەکان بەتاڵ دەکاتەوە
بیروڕا 10:33 PM - 2023-12-05 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی درێغی لەخزمەتکردنی ئێزدییەکان ناکات
کوردستان 10:15 PM - 2023-12-05 -
بارەگای هاوپەیمانی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە بەشی چەپی موسڵ دەکرێتەوە
ی ن ک 09:56 PM - 2023-12-05 -
پارتێکی سیاسی کوردستان دەنگەکانی دەداتە لیستەکانی یەکێتی
کوردستان 09:31 PM - 2023-12-05 -
بە هەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی کیسی خوێن بۆ توشبووانی تالاسیمیا دابین دەکرێت
کوردستان 07:00 PM - 2023-12-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: کاندیدەکان داکۆکی لە ناوچە کوردستانییەکان بکەن
ی ن ک 04:03 PM - 2023-12-05 -
ئاسۆ مامەند: بەدەنگدان کورد دەسەڵاتی کەرکوک وەردەگرێتەوە
کوردستان 02:11 PM - 2023-12-05 -
دانیشتوانی ناحیهی وانه پشتیوانی هاوپهیمانی خهڵكی نهینهوا دهكهن
ی ن ک 12:05 PM - 2023-12-05