riklam
}

کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی دهۆک دەردەبڕێت

کوردستان 03:52 PM - 2022-11-22
کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامی هاوخەمی بۆ رووداوی تەقینەوەکەی دهۆک دەنێرێت.

دەقی پەیامەکە

بەداخەوە جارێکی تر تەقینەوەی غاز کارەساتی خولقاندو هەموومانی دڵگران کرد، ئەمجارەیان لە دهۆکی رەنگین کارەسات روویداو ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و هاووڵاتیانی شاری دهۆکی رەنگین دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی بێ و خوای گەورە سەبووریمان بدات و شیفای بەپەلەی بریندارەکانیش بدات.
داواکارم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵوەستەی جدی بکەن و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارەساتە.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket