riklam
}

حه‌وت هه‌زار مامۆستای خوێندنی كوردی له‌هه‌وڵه‌كه‌ی یه‌كێتی سودمه‌ند ده‌بن

کوردستان 11:28 AM - 2022-11-22

كێشه‌ی مامۆستایان و خوێندنی به‌شی كوردی پرسی سه‌ره‌كی یه‌كێتی بووه‌ له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌غدا هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ خستوه‌ته‌گه‌ڕ.

سه‌باح شێخ حه‌بیب جێگری دووهه‌می لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " گواستنه‌وه‌ی مامۆستایانی و خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك له‌سه‌ره‌كیترین كاره‌كانی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌ له‌به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان".

جێگری دووهه‌می لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عیراق وتی: "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی دا رێككه‌وتووه‌ كه‌ مووچه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه‌ ئه‌و پرسه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و خزمه‌ت به‌ خوێندنی كوردی ده‌كه‌ن، مووچه‌كانیان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق".

كابینه‌كه‌ی سودانی و به‌شی كوردی كه‌ركوك

"به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و پرسه‌ خراوه‌ته‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراق و جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق ته‌ئكید له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت راژه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق"، سه‌باح شێخ حه‌بیب واده‌ڵێت.

جێگری دووهه‌می لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت:" وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی نوسراوێكمان ئاڕ‌استه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پرسه‌ دابینبكرێت و له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌".

مامۆستایانی به‌شی خوێندنی كوردی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ژماره‌یان زیاتر له‌ 7 هه‌زار مامۆستایه‌ و له‌ئێستا مووچه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام كاره‌ ئیدارییه‌كانیان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراقه‌و له‌ساڵانی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ بۆ مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام یه‌كێتی به‌هه‌وڵی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌ی داوه‌ و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراقیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌دات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket