riklam

هاوخەمیەکان بۆ رووداوەکەی دهۆک

کوردستان 10:51 AM - 2022-11-22

شەوی رابردوو 21-11-2022 بەهۆی تەقینەوەی تانکیەکی غاز لە شاری دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەس برینداربوون و بەو هۆیەشەوە پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان دەکرێت و هیوای زوو چاک بونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازرێت.

 

دەقی هاوخەمییەکان:

سەرۆک بافڵ: دڵمان لەگەڵ خەڵکی دهۆکە

مەکتەبی سیاسی هاوخەمی بۆ ڕوداوەکەی دهۆک دەردەبڕێت

قوباد تاڵەبانی: دهۆک هاوخەمتین

پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان 

په‌یامى هاوخه‌میى د. ڕێواز فائق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى پارێزگاى دهۆك
به‌داخ و كه‌سه‌رێكى قووڵه‌وه‌ جارێكى دیكه‌ هه‌واڵى ته‌قینه‌وه‌ى سیسته‌مى غاز له‌ پارێزگایه‌كى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌مووانى ڕاچڵه‌كاند، وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵى خۆمان بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانییان، هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین به‌زووترین كات هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ڕووداوى هاوشێوه‌ و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست و كرده‌یی بۆ تووندوتۆڵكردنى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تیى گشتى له‌م بواره‌دا، داواكارین له‌ خوداى گه‌وره‌ دانیشتووانى پارێزگاى دهۆكی رەنگین  و سه‌رجه‌م كوردستانیان بپارێزێت.
د.ڕێواز فائق حسێن
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق

پەیامی د. بەرهەم ساڵح لەبارەی تەقینەوەکەی دهۆک

د. بەرهەم ساڵح: "بەداخەوە کارەساتی تەقینەوەی غاز لە دهۆکیش هاتەسەر خەمی کارەساتەکەی سلێمانی. هاوخەمی خەڵکی ئازیزی دهۆکین، خوای گەورە سەبووری کەسوکار و دۆستانی قوربانیان بدات، گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بێت، و هیوای چاکبونەوەی زووش بۆ برینداران دەخوازین".

پەیامی هاوخەمی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان

بەداخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی غازەوە لە شاری دهۆکی خۆشەویست ڕوداوێکی دڵتەزێن ڕویدا کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی چەندین خوێندکار و کارمەندی هێزەکانی ناوخۆ و کرێکار.
لەم بۆنە خەمناك و دڵتەزێنەدا بە ناوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیان ڕادەگەیەنین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین داواکارین لە خوای گەورە سەبوری و ئارامی ببەخشێت بە هەموو لایەک و شاری دهۆکی ڕەنگین و هەموو کوردستان بپارێزێت.

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
٢٢/١١/٢٠٢٢

پەیامی هاوخەمی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەوپەری نیگەرانی و خەمبارییەوە هەواڵی رووداوە خەمناکەکەی شاری دهۆکی خۆشەویستی پێگەیشت کە بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازەوە روویدا و ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە. 
سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەی قوربانیەکان  دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، لەخوای گەورە داواکارین شیفای بریندارەکان بدات.
داواکارین دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لەپێناوی روونەدانەوەی ئەمجۆرە رووداوە خەمناکانە کە ماوەیەکە بەهۆی سیستمی غازەوە روو دەدات، ڕێوشوێنی پێوسیت بگرنەبەر و پێداچوونەوەی تەواو بکرێ بە چۆنێتی کارکردن بە سیستمی غازی شل. 
هەروەها رۆڵی تیمەکانی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون بەرز دەنرخێنین، کە ئازایانە ئەرکەکانیان چێبەجێ ئەکەن. 

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 
٢٢/١١/٢٠٢٢

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket