riklam

سەرۆک بافڵ: دڵمان لەگەڵ خەڵکی دهۆکە

کوردستان 09:30 AM - 2022-11-22

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ ڕوداوە دڵتەزێنەکەی دهۆک دەردەبڕێت.

دەقی هاوخەمییەکە..

رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی دهۆک و گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک خوێندکار، کرێکار، پۆلیس و ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە. هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەی کەسوکاری قوربانییەکانین و دڵمان لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەی دهۆکی ئازیزە.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەمووکارێکی پێویست لەپێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی برینداران ئامادەیە و هەماهەنگ دەبین.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket