riklam

سەرۆك بافڵ و باڵیۆزی ئەمریكا: حكومەتی هەرێم مامەڵەی نابەرپرسیارانە دەكات

جیهان 09:26 PM - 2022-11-21
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەكانی حكومەت و هەنگاوەكانی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی كرا و پشتیوانی لایەنەكان بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت جەختیلێكرایەوە.

سەرۆك بافڵ باسی لە گرنگی و پێویستی یەكدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كردەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی ‌حكومەتی نوێ و وتی، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و چەسپاندنی یاسا لە گرنگترین كارەكانی حكومەتە و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش هەر لەو چوارچێوەیەدایە.

ئەزموونی حوكمڕانی و ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری گفتوگۆكان بوو، سەرۆك بافڵ راشكانەوە هەڵوێستی یەكێتی و خراپی دۆخی هاوڵاتییانی لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان روونكردەوە و رایگەیاند، بەداخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان مامەڵەیەكی ناتەندروست و نابەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو ناوچانە دەكات، بەشێوەیەك كە خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی زۆر نزمدان و هاوڵاتییان هەست دەكەن سزادەدرێن.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت و لە هیچ هێز و لایەنێكی قبووڵ نەكردووە و نایكات كە خەڵكەكەی وەك هاوڵاتی پلەدوو سەیربكرێت، گەمارۆی سیاسییان بخرێتەسەر و وەك كارتێكی فشاری سیاسی بەرامبەرمان بەكاربهێنرێت. بەداخەوە حكومەت بیر لە دەرئەنجامە خراپەكانی ئەم سیاسەتە ناتەندروستە ناكاتەوە و ئەم پەیامەشمان بە هەموو نێردە سیاسییەكان و حزبە كوردستانییەكان راگەیاندووە. سەرباری ئەوانەش ئێمە داوامانكردووە هەر رێكارێكی یاسایی یاخود سیستمێكی جیهانی كە هەیە بۆ كۆكردنەوەی داهات بەشێوەیەكی دادگەرانە، لێرە جێبەجێبكرێت تاوەكو هەموو هاوڵاتییانی هەرێم سوودمەندبن.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket