riklam
}

ئه‌مڕۆ له‌ مێژوودا

جیهان 09:28 AM - 2022-11-21
 ئه‌مڕۆ له‌ مێژوودا

ئه‌مڕۆ له‌ مێژوودا

رووداوه‌كان:
1248: كه‌وتنی شاری (ئیشبیلیه‌) گه‌وره‌ شارستانی ئه‌نده‌لوس له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لیكی شانشینی قشتاله‌ (فرناندوی سێهه‌م).
1789: ویلایه‌تی كارۆلینای باكور دان ده‌نێت به‌ ده‌ستوری ئه‌مریكادا و ده‌بێته‌ ویلایه‌تی دوانزه‌هه‌می ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
1877: تۆماس ئه‌دیسۆن، ئامێری فۆنۆگراف داده‌هێنێت.
1914: سوپای به‌ریتانیا شاری (به‌ێره‌) ی گرت.
1931: دروستكردنی یه‌كه‌م بینای كه‌نیسه‌ له‌ كوێت كه‌ (كه‌نیسه‌ی مه‌سیح) بوو كه‌ نوێژی تێدا ئه‌نجام ده‌درا به‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و به‌ ته‌نیشت (نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مریكی)ه‌وه‌ بوو.
1948: كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كه‌نیسه‌ له‌ شاری ئه‌حمه‌دی له‌ كوێت.
1949: كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندی نواند بۆ سه‌ربه‌خۆیی لیبیا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یدا.
1976: یادی شه‌هید بوونی خاڵه‌ شیهاب و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و ئه‌نوه‌ر زۆراب.
1984: جیابوونه‌وه‌ی ئاڵای (شۆڕش ) له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان.
1991: هه‌ڵبژاردنی (بوترس بوترس گالی) به‌ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان، كه‌  بوو به‌ یه‌كه‌مین ئه‌مینداری گشتی سه‌ر به‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی كه‌ میسره‌.
1994: ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنی (هاوپه‌یمانێتی تا ساڵی 2000) له‌نێوان ی.ن.ك وپ.د.ك.
1995: مۆركردنی (رێكه‌وتننامه‌ی دایتون بۆ ئاشتی) كه‌ كۆتایی هێنا به‌ ململانێی چه‌كدارانه‌ له‌ بۆسنه‌ و هه‌رسك له‌ نێوان ساڵانی 1992ز و 1995ز.
2000: بۆ یه‌كه‌م جار له‌ شه‌ڕی ڤیه‌تنام كه‌ ساڵی 1975ز كۆتایی هات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی ڤیه‌تنام ده‌كات،
2006: تیرۆركردنی وه‌زیری پیشه‌سازی لوبنانی (بیار ئه‌مین جومه‌ییل) دوای ته‌قه‌لێكردنی.
2008: ئه‌نجومه‌نی دۆمای روسی رازیی بوو به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك له‌ چوار ساڵه‌وه‌ بۆ شه‌ش ساڵ.
2010: هه‌نگوین و هه‌ناری كوردستان به‌شداری پێكرا له‌ پێشانگای به‌روبومی كشتوكاڵ له‌ له‌نده‌ن.
2013: هه‌ڵگیرسانی خۆپیشاندانی یورومه‌یدان له‌ ئۆكرانیا به‌هۆی ناڕه‌زایی له‌ لێدوانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی و بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ بازاڕی ئه‌وروپی.

له‌دایكبوون..
1694: ڤۆڵتێر، نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی، له‌ گوندی (رۆخی) شاری پاریس.
1853: سوڵتان حسێن كامیل، سوڵتانی میسر.
1898: رینیه‌ ماگرێت، نیگاركێشی به‌لجیكی.
1914: عه‌بدولكه‌ریم قاسم،سه‌ركۆمار و دامه‌زرێنه‌ری سیسته‌می كۆماری له‌ عێراق.
1935: فه‌یروز، ژنه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی.
1943: فیل بریدیسین، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
1945: گولدی هاون، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1946: قاسم ئه‌لمه‌للاك، ئه‌كته‌ری عێراقی.
1948: عه‌مید میشال سلێمان، سه‌ركۆماری دوانزه‌هه‌می لوبنان.
1958: دیفید رایفرز، ئه‌كته‌ری جامایكایی.
1963: نیكولیت شریدان، ژنه‌ ئه‌كته‌ری به‌ریتانی.
1965: ئه‌لكسه‌نده‌ر سدیق، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1977: برونو بیرنه‌ر، یاریزانی تۆپی پێی سویسری.
1978: لوسیا جیمنیز، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئیسپانی.
1979: فینچینزو یاكوینتا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1981: جونی ماگالون، یاریزانی تۆپی پێی مه‌كسیكی.
1985: خیسوس نافاس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1989: فابیان دیلف، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وه‌فات..
496: پاپا گالیلۆسی یه‌كه‌م، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1555: جۆرجیۆس ئه‌گریكۆلا، زانای ئه‌ڵمانی له‌ زانستی كانزا.
1579: تۆماس كریشام، ئابوریناسی ئینگلیزی.
1695: هنری برس، مۆسیقاری ئینگلیزی.
1811: هاینریش فون كلایست، نوسه‌ری ئه‌ڵمانی.
1916: فرانتس یوزفی یه‌كه‌م، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی نه‌مساوی مه‌جه‌ری.
1935: ئیبراهیم هه‌نانو، سه‌ركرده‌ی نیشتمانی سوری و سه‌ركرده‌ی تێكۆشانی شۆڕگێڕانه‌ دژی فه‌ره‌نسیه‌كان.
1970: چاندراسیخارا رامان، زانای فیزیای هیندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1930ز.
1992: كایسون فومفیهان، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی لاوس.
1993: بیل بیكسبی، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1995: له‌یلا موراد، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی میسری.
1996: محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، زانای فیزیای پاكستانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1979ز.
2006: بیار ئه‌مین جومه‌یل، سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
2013: ئوسامه‌ عه‌بدولره‌حوان، نوسه‌ر و شاعیری سعودی.

جه‌ژن و بۆنه‌كان..
رۆژی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

رۆژی جیهانی ته‌له‌فزیۆن.
جه‌ژنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی به‌نگلادش.

PUKMEDIA


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket