riklam

سەرۆک بافڵ بۆ سەرۆکی عەزم: دەستور بنەمای کارکردنی حکومەت بێت

عیراق 08:40 PM - 2022-11-20
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی و پشتیوانی لایەنەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لەپێناو داهاتووی وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و رایگەیاند، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانە. ئەرکی حکومەتیشە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکو مافی هەموو گەلانی عیراق پارێزراوبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket