riklam

مەکتەبی سیاسی: یەکێتی لە یەکەم شەهیدەوە تۆماری پڕ لە شانازی هەیە

کوردستان 06:05 PM - 2022-11-20
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لۆگۆی رۆژی شەهیدی یەکێتی

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لۆگۆی رۆژی شەهیدی یەکێتی

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رۆژی شەهیدانی یەکێتی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، تۆماری خەباتی چل وحەوت ساڵەی یەکێتیی و شۆرشی نوێی گەلەکەمان، لەیەکەم شەهیدەوە تا دواشەهید تۆمارێکی پڕ لە شانازی بێ بڕانەوەی یەکێتییە کە نەخشەی سەرتاسەری نیشتمانی گرتۆتەوە.

کەس وکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان
لەم رۆژەدا بۆ یادی ئەو هاوخەبات و هاوسەنگەرانەمان کە لە زیندانەکانی رژێمی بەعسی سەدامیدا بە سەربەرزیی و بەدەم دروشم و سرودەوە چونە بەر پەتی سێدارە، یان لەسەنگەرەکانی بەرگریدا بەوپەڕی جوامێرییەوە سنگیان دایە بەر گولەی  دوژمن و گیانیان بەخشی بە وڵات و گەلەکەیان، سەری سوپاسگوزاری و رێزگرتن دادەنوێنین .
لە مێژووی پڕ لە خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هەموو رۆژەکانی ئەم تۆمارە سەربەرزە پڕیەتی لە بیرەوەری شەهید،لە بەخشین و گیانبازیی رۆڵە و کەسوکارو  هاوخەبات و هاوسەنگەرانمان ،بەڵام کە رۆژێکی وەک 21 ی تشرینی دووەممان دیاری کردوە بە ترۆپکی شەهادەت یادی لە سێدارەدانی خاڵە شیهاب و هاوڕێکانێتی، ئەوان لەسەرەتای دامەزراندنەوە وەک پۆلێکی سەرمەشق گیانیان بەخت کردو دروشمی (کەم بژی و کەڵ بژی) یان داهێنا، ئیتر  لەو رۆژەوە لەسەنگەری بەرگری لە ناوچە رزگارکراوەکان، لە داستان ونەبەردییەکان، لە زیندانەکان، لە چالاکی  و خۆپیشاندانەکانی ناوشارەکان لە راپەڕین و پرۆسەی ئازادی عیراق و لەڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان، سەدان وهەزاران رۆڵەی ئەم گەلە چونەتە نێو کەژاوەی شەهادەتەوە و لەم دەفتەری پڕ لەشانازییەداهەمووچین و توێژەکانی کوردەواری دێر و دەربڕین و گوزارشتی گیانبازییان هەیە.

کەسو کاری  سەربەرزی  شەهیدان
ئەم یادە پڕ لە شکۆیە دەرفەتێکە بۆ جۆشدانەوەی خەباتی رەوای گەلەکەمان و یەکێتیەکەمان، لەپێناوی ماف و دادپەروەری و دیموکراسی و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی لە کوردستان و نەهێشتنی سیاسەتی  جیاوازی کردن لە خزمەت بە ناوچەکانی کوردستان و راگرتنی تاکڕەویی و خۆسەپێنی بەسەر  ئیرادەی خەڵکدا، بۆ ئەوانە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو خەباتەی شەهیدەکانمان جۆشدەداتەوە کە لە پێناویاندا گیانی خۆیان بەخشی .
 هەر لەم یادەدا لە پای سەنگی یەکێتی بە شانازیکردن، بە شەهیدەکانیەوە، بۆ هەمیشە بەلێنی بەردەوامیدان بەو کاروانە پڕ لە قوربانیدانە دووپات دەکەینەوە.
بە سەنگی شەهیدانمان سەربەرزین و هەر بەو سەنگەشەوە پێداگری لەسەر سیاسەتی راست و رەوامان دەکەین.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket