riklam

رێکخراوی کەلەپوری کلتوری سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات

کوردستان 04:56 PM - 2022-11-20
باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رۆژی یەک شەممە 20-11-2022، لە بارەگای سەرەکی دامەزراوە لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دکتۆرە رۆژین کەمال محمد ئەمین سەرۆکی رێکخراوی کەلەپوری کلتوری و هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرینی بەڕیتانی لە زانکۆی UCL و تیمێکی یاوەری لە رێکخراوی کەلەپوری کلتوری.

لە کۆبونەوەیەکدا، باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر، سەرۆکی دامەزراوە باسی لە ستراتیژی ئایندەی کاری هاوبەشی دوولایەنەکرد لە بواری کەلەپوری کلتوری  و مافی مرۆڤ و ژنان کە بەشێکن لە ئامانجەکانی  دامەزراوە بەمەبەستی خزمەتکردن و پەرەپێدانی کەلەپوری کلتوری و مافی مرۆڤ و خزمەتی کۆمەڵگا و نەوەی ئێستا و داهاتوو بە ئەندێشەوەرگرتن لە بیروباوەڕو رێبازی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket