riklam

سەرۆک بافڵ: هەنگاوەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی دەستوور جێی دەستخۆشییە

کوردستان 03:41 PM - 2022-11-20
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسییەکانی عیراق کرا و هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ‌حکومەتی نوێ تاوتوێکرا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی ئەمدواییەی ‌حکومەتی نوێ کرد و رایگەیاند، هەنگاوەکانی ‌حکومەت و کارکردن بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی دەستوور و سەروەریی یاسا لە وڵات جێگەی دڵخۆشییە و دەبێت هەموومان لەم قۆناغە هەستیارەی عیراقدا پاڵپشت و پشتیوانی ‌حکومەت بین، ئەویش لەپێناو گەیاندنی عیراق بە کەنارێکی ئارام و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket