ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 09:32 AM - 2022-11-20
PUKMEDIA
رووداوەكان:
1610: شێخ مەئمون عەرشەكانی فیلیپی سێیەم پاشای فەرەنسە دەگرێتە دەست.
1815: مۆركردنی رێكەوتننامەی پاریس، دوای هەرەسی ناپلیۆن پۆناپارت لە شەڕی (واترلۆ).
1820: مەولانا خالید ناچاربوو لە سلێمانی دەربچێت.
1832: دانانی ئەمیر عەبدولقادری كوڕی محیەدین بە سوڵتانی جەزائیر، ئەوەش دوای وازهێنانی باوكی بۆ ئەم.
1924: تیرۆركردنی سێری لیوا (لی ستانك) سەرداری سوپای میسری و حاكمی گشتی سودان لەسەر دەستی هاوڵاتیەكی میسری.
1935: كوژرانی شۆڕشگێڕی فەلەستینی (عیززەدین قەسام) دوای ئەوەی هێزەكانی بەریتانیا هەستان بە تەوقدانی شاری (یەعبود) و روودانی تەقەكردن لە هەردو لاوە.
1945: دەسپێكی دادگایی نۆریمبێرگ دژی (24) نازی دوای كۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی.
1947: ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەفسانەیی لە لەندەن بە بۆنەی هاوسەرگیریی وەلی عەهدی شانشینی یەكگرتوو شاژن ئەلیزابیس (كە دواتر بوو بە شاژن ئەلیزابیسی دووەم) لە ئەمیری پێشووی یۆنان و دانیمارك (فیلیپ) كە وازی لە نازناوەكانی هێنا لە پێناوی ئەو هاوسەرگیریەدا.
1951: زیاتر لە 1000 خێزانی بەریتانی شاری (ئیسماعیلیە) یان بەجێهێشت، كە یەكێكە لە شارەكانی گەرووی سوێس، دوای تەقەكردن و كوژرانی پێنج سەرباز لە سەربازانی بەریتانی و 10 سەربازی میسری.
1970: حافز ئەسەد سەركردەی كۆدەتای سوریا وەزارەتی نوێی پێكهێنا كە پێكهاتبوو لە 26 وەزیر و وەزیری بەرگری هێشتەوە بۆ خۆی.
1971: ئێران كۆنترۆڵی دوورگەكانی (ئەبو موسا) و (تونبولكوبرا) و (تونبولسوغرا)ی كرد.
1979: جهیمان عوتێبی و شوێنكەوتوانی دەستیانگرت بەسەر (مەسجیدولحەرام)لە مەككە و رایانگەیاند كە مەهدی چاوەڕوانكراو دەركەوتووە.
1980: دەسپێكی دادگایی چوار عەێابەكە لە پەكین لە نێویاندا ژنی سەرۆك (ماوتسی تۆنگ).
1989: دەرچونی رێكەوتننامەی نێودەوڵەتی مافەكانی منداڵ.
1992: دەرچوونی ژمارە (1) ی ڕۆژنامەی (مانگانەی) ((المنار الكوردی)) لە لەندەن.
2000: ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەدرێتە دەست دادگای باڵای فلۆریدا.
2001: سەرۆكی ئەمریكا جۆرج دەبلیو بۆش ناوی رۆبەرت كینیدی كرد بە سەر وەزارەتی دادەوە و ئەوەش بۆ رێزگرتن لێی.
2004: پەرلەمانی كوردستان پرۆژەی یاسای ئاسایشی پەسەنكرد.
2004: ڤێستیڤاڵی (دڵدار)ی شاعیر لە هەولێر سازكرا.
2004: پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا كە ئەندامەكانی لە 105 كەسەوە بكرێت بە 111 كەس.
2008: بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی) لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە روفاتی (150) ئەنفالكراوی گەرمیان گەشتنەوە كوردستان.
2008: ئەمریكا و ئەنجومەنی ئاسایش رێوشوێنی دژی چەتەی دەریایی لە سۆماڵ دەگرنەبەر.
2013: دەركەوتنی دوورگەی (نیشینۆ) كە لە زەریای ئارامدایە و سەر بە یابانە دوای تەقینەوەی یەكێك لە بوركانەكان لە زەریاكە.
لەدایكبوون:
1602: ئۆتۆفۆن جوریك، زانای فیزیای ئەڵمانی.
1858: سەلما لاگرلۆف، ژنە ئەدیبی سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1909ز.
1874: ونستۆن چرچل، سەركردەی بەناوبانگی جیهانی.
1886: كارل فون فریش، زانای ئیسۆلۆجیای نەمساوی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1973ز.
1913: سەعید ئەبوبەكر، ئەكتەری میسری.
1917: رۆبەرت بیرد، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1923: نادین گوردیمیر، ژنە نوسەری باشوری ئەفریقیا و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1991ز.
1924: بونوا ماندلبرو، زانای بیركاری فەرەنسی ئەمریكی.
1925: رۆبەرت كینیدی، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1935: لوبنا عەبدولعەزیز، ژنە ئەكتەری میسری.
1935: برلنتی عەبدولحەمید، ژنە ئەكتەری میسری.
1942: جو بایدن، جێگری چل و حەوتەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1942: بولس فەرەج رحو، ئەسقەفی عێراقی لە كەنیسەی كلدانی كاسۆلیكی.
1948: مریەم غەسبان، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1949: تاماجنینی نینی، یاریزانی تۆپی پێی پرتوگالی.
1953: ئەحمەد سیام، ئەكتەری میسری.
1957: غودلاك جوناسان، چواردەهەمین سەركۆی نێجیریا.
1959: جەمال سولەیمان، ئەكتەری میسری.
1959: جیهاد سەعد، ئەكتەری سوری.
1960: نەسرین، ژنە ئەكتەری میسری.
1961: دایف واتسۆن، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1973: ئەمانی ئەلحەكیم، ژنە ئەكتەری سوری.
1976: محەمەد بەرەكات، یاریزانی تۆپی پێی میسری.
1979: هیند سەبری، ژنە ئەكتەری تونسی.
1985: دان بیرد، ئەكتەری ئەمریكی.
1989: كودی لینلی، ئەكتەری ئەمریكی.
وەفات:
1764: كریستیان گولدباخ، زانای بیركاری ئەڵمانی.
1894: ئەنتۆن روبنشتاین، ئاوازدانەری روسی.
1910: لیو تۆلستۆی، رۆماننوسی روسی.
1924: سێر لیوا (لی ستانك) سەرداری سوپای میسری و حاكمی گشتی سودان.
1935: عیززەدین قەسام، تێكۆشەری فەلەستینی.
1937: مەحمود جەودەت.
1945: فرانسیس ئەستون، زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1922ز.
1975: فرانسیسكۆ فرانكۆ، دیكتاتۆری ئیسپانی.
1978: جۆرجیۆ دی شیریكۆ، نیگاركێشی ئیتالی.
1995: سڵێمان شێخ محەمەد سڵێمان لە شاری دیمەشق، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی كوردستان-عێراق.
1999: ئەمنتوری فانفانی، سەرەك وەزیرانی ئیتالیا.
2000: كالی باتلو، نوسەری فنلەندی.
2005: مەنوشەهری ئاتەشی، شاعیر و نوسەر و رۆژنامەنوسی ئێرانی.
2006: رۆبەرت ئەلتمان، دەرهێنەری سینەمایی ئەمریكی.
2011: تەلعەت سادات، پارێزەر و سیاسەتمەداری میسری.
جەژن و بۆنەكان:
رۆژی منداڵی.
رۆژی جیهانی مافەكانی منداڵ.
رۆژی پیشەسازی لە ئەفریقیا.
رۆژی مامۆستا لە ڤیەتنام.
PUKMEDIA ئا.. حسێن هەڵەبجەیی
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27