riklam

سەرۆک بافڵ و وەزیری ناوخۆ: کاری جدی بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر بكرێت

عیراق 10:54 PM - 2022-11-19
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و  عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆی عیراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆی عیراق.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە عەبدولئەمیر شەمری، وەزیری ناوخۆی عیراق.

‎لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هاوكاری و هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەكان كرا و جەخت لەسەروەریی یاسا و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات.

‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگرنگییەوە باسی لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان تەواوی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق كرد و رایگەیاند، كاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان هێزەكانمان یەكێكە لە فاكتەرە گرنگەكانی بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایش لە وڵاتدا. دەبێت هەردوولا هاوكار و پشتیوابن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاساشكێنان. چالاكییە هاوبەشەكانیشمان لە رابردوودا لە دەستگیركردنی تیرۆریستان و یاساشكێنان، سەلمێنەری ئەو راستییەن كە دەتوانین پێكەوە هەنگاوی جدی و كردەیی بنێین بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket