riklam

سەرۆک بافڵ پشتیوانی هاوپەیمانان دەکات بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە

کوردستان 03:33 PM - 2022-11-19

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو کات لەهەوڵی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە هەتا ببێتە هێزێکی یەک پارچەی نیشتمانی بۆ پارێزگاری کردن لە کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو کات دەستپێشخەری کردوە.

لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەغدا لەگەڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا كۆبوونەوە و جەختیان لە سەرخستنی پڕۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران و هەنگاوەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە، سوپای عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. جەخت لە سەرخستنی پڕۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای مەشق و راهێنانی نوێ و پێكهێنانی هێزێكی پێشكەوتووی تۆكمە كرایەوە.

سەرۆک بافڵ و ماتیۆ مەکفارلان: پێکهێنانی هێزێکی پێشمەرگەی تۆکمە

بە پشتیوانی سەرۆک بافڵ کار لەسەر یەکخستنەوەی هێزی پیشمەرگە دەکەین

لیوا ئەحمەد لەتیف بەرپرسی راگەیاندن و هۆشیاری هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مێژە لەهەوڵی ئەوەدایە هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێنەوەو لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆبکرێنەوە.

 

"هەمیشە هەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە یەک هێز بین و یەک ناوەندی بڕیارمان هەبێت بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام هەوڵی رێکخستنەوەی هێزەکانمان داوە، ماوەی ساڵێکیشە بە پشتیوانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کار لەسەر رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەین تا ئێستاش زۆربەی لیواکان رێکخراونەتەوەو چەند لیوایەکی کەم ماون،" لیوا ئەحمەد وایوت.

 

هاوپەیمانان دەزانن یەکێتی چەند پەرۆشی ئەم پرسەیە

 

راشیگەیاند: "لە ئەمساڵدا دوو لیوامان چۆتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە کە لیواکانی 17 و 19 ن ، لیواکانی تریشمان ئامادەن و چاوەڕێی وەڵامدانەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، لە ئێستادا 17 لیوا سەربە وەزارەتی پێشمەرگەن و لیواکانی تری ئێمە لە ئامادەباشییان بۆ ئەوەی بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".

 

بەرپرسی راگەیاندن و هۆشیاری هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، ئەوەشی وت: "هاوپەیمانان دەمێکە جەختلەوە دەکەنەوە کەدەبێت سەرجەم لیواکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە یەکبخرێنەوەو دەشزانن کەئێمە چەند پەرۆشین بۆ ئەم پرسە".

 

هەنگاوی باش نراوە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە

 

عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA دەڵێت:"هەنگاوی باش نراوە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە یەک هێزی رێکخراوە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کە ئەوە ئاواتێکی گەورەی خەڵکی کوردستانە".

 

دەشڵێت:"هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دەستپێشخەری بەرزدەنرخێنین و بەو هیوایەین لایەنی بەرامبەریش بێتە سەرخەت، هەموو لایەکمان دەزانین یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئیرادەی یەکێتی و پارتی پێویستە، چونکە هاوپەیمانان هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە چڕکردۆتەوە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket