riklam

سەرۆک بافڵ و ماتیۆ مەکفارلان: پێکهێنانی هێزێکی پێشمەرگەی تۆکمە

ی ن ک 10:37 PM - 2022-11-18
بافڵ جەلال تاڵەبان سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ماتیۆ مەكفارلان فەرماندەی گشتیی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا

بافڵ جەلال تاڵەبان سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ماتیۆ مەكفارلان فەرماندەی گشتیی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا كۆبوونەوە و جەختیان لە سەرخستنی پڕۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران و هەنگاوەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە، سوپای عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. جەخت لە سەرخستنی پڕۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای مەشق و راهێنانی نوێ و پێكهێنانی هێزێكی پێشكەوتووی تۆكمە كرایەوە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین گۆڕانكارییەكانی ناو هێزی پێشمەرگە و سەرخستنی ئەو هەنگاوە نیشتمانییە كرد و رایگەیاند، هەوڵەكان بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا چەند لیوا و یەكەیەكی سەربازی لە مەشقی چڕ و بەردەوامدان. داواشی لە هێزەكانی هاوپەیمانان كرد لە هاوكارییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن لەپێناو زیاتر بەرەوپێشچوونی توانا سەربازی و تەكنیكییەكانی هێزەكە.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا میكانیزمی هەماهەنگی و هاوكارییەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە، سوپای عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و داواكرا هەموولایەك هاوكاری یەكتربن بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە وڵاتدا.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket