riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 01:02 AM - 2022-11-18
  ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا

رووداوەكان:
1601: عوسمانیەكان سەركەوتن بەسەر سوپای ئەڵمانیا، دوای ئەوەی ئەڵمان تەوقیان دابوون لە (قانیجە).
1626: پاپا ئۆربانی هەشتەم بە فەرمی كاتدرائی قەدیس بتروسی بۆ یەكەم جار كردەوە لە ڤاتیكان.
1793: كردنەوەی مۆزەخانەی (لۆڤەر) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسە.
1866: دامەزراندنی كۆلیژی سوریای پرۆتستانتی لە بەیروت.
1917: كوشتنی (فەریق مۆرد) بە شیری ژەهر كە جولەكەكانی بەغداد بۆیان ئامادەكردبوو، دوای ئەو (فەریق مارشاڵ) سەركردەی فەیلەقی هیندی جێی گرتەوە.
1930: دامەزراندنی (سوكا گادای) كە كۆمەڵەیەكی ئاینی یابانی سەر بە رێبازی بوزی بوون.
1935: كۆمەڵەی گەلان سزای سەپاند بەسەر ئیتالیا بەهۆی داگیركردنی ئەسیوبیاوە.
1937: لەسێدارەدانی سەید رەزا و هاوڕێكانی دوای دادگایی كردنیان لە پارێزگای دەرسیمی باكوری كوردستان لە لایەن رژێمی توركیاوە.
1963: عەبدولسەلام عارف هەستا بە كۆدەتا بەسەر هاوبەشەكەیدا كە حیزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی بوو، سەركەوت بەسەر گاردی نیشتمانی و دەركردنی بەعسیەكان لە حكومەت.
1970: سەركردەی بزووتنەوەی راسترەوی لە سوریا (ئەحمەد حەسەن خەتیب)یان دانا بە سەركۆمار، تا جێگەی (نورەدین ئەتاسی) بگرێتەوە.
1980: یادی شەهید جەمیل رەنجبەر كرایەوە.
1987: ئاگركەوتنەوە لە میترۆیەك لە لەندەن كە بووە هۆی مردنی سەدان كەس.
1991: بەردانی نێردراوی كەنیسە (تیری وایت) بۆ لوبنان كە لە بەیروت رفێنرابوو لە ساڵی 1986ز وە؟
1993: حكومەتی رەگەزپەرستی باشوری ئەفریقیا رێكەوت لەگەڵ نیسلۆن ماندێللا و هاوڕێكانی لەسەر دەستورێكی ئینتیقالی.
2000: رێبەری شۆڕشی لیبیا (موعەمەر قەزافی) لە تەرابلوس پێشوازی لە (مەسعود بارزانی) كرد.
2004: هێزەكانی ئیسرائیل 3 سەربازی میسریان كوشت لە سەر سنوری نێوان میسر و بەرەی غەززە.
2004: لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێك لە گەراجی بەغدای شاری كەركوك 2 كرێكار كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون.
2008: چەتەكانی دەریا كەشتیەكی زەبەلاحی پڕ نەوتی سعودیان رفاند، ئەمەش دوای چەندین رووداوی دیكە كە كاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر باری ئابووری جیهان و پشێوی خستە ناوچەكەوە.
2009: هەڵبژاردەی جەزائیر بردیەوە لە میسر لە یاریەكی یەكلاكەرەوەدا بۆ سەركەوتن بۆ جامی جیهانی.
2012: پاپا توازروسی دووەم دانرا بە پاپای ئەسكەندەریە و بوو بە بەتریكی كەنیسەی قیبتی ئەرسۆزكسی.
2013: ناسا كەشتی (مافن)ی هەڵدا بۆ مەریخ.

لەدایكبوون:
1787: لویس دیجر، زانای فیزیا و وێنەگری فەرەنسی.
1874: كلارنس شبر دای، نوسەری ئەمریكی.
1897: باتریك بلاكێت، زانای فیزیای ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1948ز.
1906: جۆرج والد، زانای فیزیۆلۆجیا ئەمریكی و وەرگری خەلاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1967ز.
1920: مستەفا خەلیل، سەرەك وەزیرانی میسر.
1939: مارگرێت ئاتوود، ژنە نوسەری كەنەدی.
1940: سوڵتان قابوس بن سەعید، سوڵتانی هەشتەمی سەڵتەنەتی عومان.
1955: كارتەر بورول، مۆسیقاری ئەمریكی.
1957: ئیناس عەبدوڵڵا، ژنە ئەكتەری میسری.
1960: كیم وایلد، ژنە گۆرانیبێژی ئینگلیزی.
1960: ئیلیزابیس بیركنز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1963: یوسف سەنیان، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1963: ریتەر شمایكل، یاریزانی تۆپی پێی دانیماركی.
1966: نەوال، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1968: ئەوین ویلسۆن، ئەكتەری ئەمریكی.
1968: ئەیا هیساكاوا، ژنە ئەكتەری ئەدای دەنگی یابانی.
1969: ئەحمەد حیلمی، ئەكتەری میسری.
1976: مونا زەكی، ژنە ئەكتەری میسری.
1978: مەروە عەبولمونعیم، ژنە ئەكتەری میسری.
1984: نایانتارا، ژنە ئەكتەری هیندی.
1984: ئەمانی بلوشی، ژنە پەخشكاری كوێتی.

وەفات:
1092: جەلال دەولە مەلیك شاه، سوڵتانی سەلجوقی، لە بەغداد كە ئەو كاتە هەر خۆی والی بەغداد بوو.
1758: عەلی بن خەلیفە، شەرعزانی تونسی.
1886: چستر ئارسەر، بیست و یەكەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1917: خایمی دی بینییس، دیبلۆماتی ئیسپانی.
1922: مارسیل بروست، ئەدیب و رۆماننوسی فەرەنسی.
1937: سەید رەزا و هاوڕێكانی لە شاری دەرسیم.
1941: فالتەر نیرنست، زانای فیزیا و كیمیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1920ز.
1941: كریس واتسۆن، سەرەك وەزیرانی ئوسترالیا.
1962: نیلس بور، زانای فیزیای دانیماركی و یەكەمین جێبەجێكاری تیۆری كوانتەمی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1922ز.
1962: عەبدوڵڵا بەگ ناسراو بە (گۆران)، شاعیر و رووناكبیر و نیشتمانپەروەری بەناوبانگی كورد، ساڵی 1904ز لەدایك بووە.
2003: مایكل كامن، ئاوازدانەری ئەمریكی.
2005: حسێن شافیعی، جێگری سەركۆماری میسر.
2005: تەحیە ئەنساری، ژنە ئەكتەری میسری.
2008: عەبدولباقی حوسەینی، دامەزرێنەری كۆمەڵەی ئەنسار سوننەی محەممەدی لە میسر.
2010: ئەبراهام سرفاتی، سیاسەتمەداری مەغریبی.
2010: برایان مارسدن، زانای بەریتانی لە زانستی فەلەك.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی جیهانی لە سەڵتەنەی عومان.
رۆژی سەربەخۆیی لە مەغریب.
رۆژی سەربەخۆیی لە لاتیفیا.


PUKMEDIA ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket