ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌قیوه
کوردستان 02:40 PM - 2022-11-14
سەرۆک بافڵ
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا،
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو هێنده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هاوكاری خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كردوه‌و خوێندكارانیش جارێكی دیكه خۆپیشاندانه‌كانیان
بۆ ده‌رماڵه ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه.
پاره‌ی حكومه‌ت بۆ خوێندكاران كه‌م بوو
ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵی رابردوو بۆ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان خه‌رج كرد كه‌م بوو و له‌ئاست داخوازی خوێندكاران‌دا نه‌بوو.
توانا نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "ساڵی پار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حه‌وت ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌رخانكرد، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌پاره‌یه به‌شی پێداویستی خوێندكاران و به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی نه‌كردو كه‌م بوو".
سه‌رۆكی یه‌كێتی دوو هێنده‌ی حكومه‌ت هاوكاری خوێندكارانی كردوه
"بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تا ئێستا بڕی 15 ملیار دیناری بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی پێداویستی خوێندكاران ته‌رخانكردووه و توانراوه به‌و پاره‌یه زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی خوێنكاران دابینبكرێت، هه‌روه‌ها وه‌ك باسمان كرد حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تائێستا حه‌وت ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ خوێندكاران خه‌رج كردوه"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا واده‌ڵێت.
خزمه‌تكردنی خوێندكاران ئه‌ركی حكومه‌ته نه‌ك حزب
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌ك یه‌كه‌م
سه‌ركرده له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای به‌رووی خوێندكاران‌دا كرده‌وه‌و ئه‌ركی
دارایی به‌شێكی زۆری به‌شه ناوخۆییه‌كانی خوێندكارانی له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و
گه‌رمیان و راپه‌ڕین و ته‌قته‌ق و كه‌ركوك و پێنجوین و شارباژێڕ خسته ئه‌ستۆی خۆی.
توانا نه‌جه‌ف ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "ئه‌وكارانه‌ی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ خوێندكاران له‌سنووری پارێزگای سلێمانی
و هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌ركوك وئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی ئه‌و سنووره ئه‌نجامیداون ئه‌ركی
حكومه‌ته نه‌ك حزب و سه‌رۆكی حزبێك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك
نه‌یتوانیوه هاوشێوه‌ی سه‌رۆك بافڵ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆیی
و پێداویستی خوێندكاران ته‌رخانبكات".
بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه چاوه‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ خه‌رج كردنی ده‌رماڵه‌ی
خوێندكاران نوسراوی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه.
له‌باره‌ی خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی ئه‌مساڵی خوێندكارانه‌وه
توانا نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند:
"له مانگی 9 ی ئه‌مساڵه‌وه نووسراومان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
كردووه و داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانمان كردووه و ئه‌وانیش نووسراویان
ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و وه‌زیری
دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان كۆبووینه‌ته‌وه و لاریان له خه‌رجكردنی ئه‌و
بڕه‌پاره‌یه نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌و نووسراوه ده‌كه‌ین تا بچێته‌وه ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت".
نوێنه‌ری خوێندكاران: سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ كرد
ئاژێر كه‌ریم ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری گشتی زانكۆ و
په‌یمانگاكانی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ڵێت: "سه‌رۆك بافڵ ساڵی رابردوو به‌ڵێنی
ته‌رخانكردنی ده‌رماڵه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی به خوێندكاران
دا‌و سه‌رجه‌م به‌ڵینه‌كانی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ پێویسته حكومه‌ت هه‌ست
به‌وه بكات كه ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌ته نه‌ك حزب و پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت و
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئه‌ركه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵسن".
ئەمڕۆ
ژمارەیەک خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ دەرماڵە گردبونەوەو مێری هێدی نوێنەری
خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "داوا
لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین وەک ساڵی رابردوو دەرماڵە بۆ خوێندکاران خەرج
بکات، ئەگەر وەڵامان نەدرێتەوە هەڵویستی توندترمان دەبێت و هەموومان دەرژێینە سەر شەقامەکان
و داوای مافی خۆمان دەکەین."
"هەر
هێزێکی ئەمنی حەرەمی زانکۆ ببەزێنێت هەڵوێستی توندمان بەرامبەری دەبێت و
چاوپۆشی‌یان لێ ناکەین"، مێری هێدی وادەڵێت.
خوێندكارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی
گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌دوێنێوه خۆپیشاندانیان بۆ ده‌رماڵه ده‌ستپێكردوه‌وه‌و
داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوودا كه بڕیاره ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران كۆببێته‌وه، بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران بدات و ئه‌و
بابه‌ته به‌یاسایی بكرێت، تا هه‌موو ساڵێك خوێندكاران بۆ مافه داراییه‌كانیان خۆپیشاندان
نه‌كه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یه‌كێتی پێنجه‌مین كۆنگره ده‌به‌ستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یه‌كێتی پێنجه‌مین كۆنگره ده‌به‌ستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27