riklam
}

سه‌رۆك كۆمار په‌یامێك ئاراسته‌ی شاری سلێمانی ده‌كات

عیراق 10:30 AM - 2022-11-14
دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید

دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید

دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی شاری سلێمانی ( شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ) كرد، به‌بۆنه‌ی یادی(٢٣٨)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
هاوڵاتیانی ئازیزی شاری سلێمانی، شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، ئه‌دیبان و نوسه‌ران و شاعیر و تێكۆشه‌ران.

به‌بۆنه‌ی یادی(٢٣٨)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی خۆشه‌ویسته‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوای گه‌شه‌كردن و ئاوه‌دانی زیاتر بۆ ئه‌م شاره‌ ئازیزه‌ ده‌خوازم.

 سلێمانی، شاری داهێنان و جوانی،
ئه‌و شاره‌ی مه‌ڵبه‌ندی پێگه‌یاندنی كه‌ڵه‌پیاوان و شۆڕشگێڕان، كه‌ مێژوویه‌كی دره‌وشاوه‌ی له‌خزمه‌تكردن به‌زانست و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ تۆماركردووه‌ و هه‌میشه‌ هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی بزاوتی رۆشنبیری و مه‌عریفی و ره‌سه‌نایه‌تیی بووه‌.

شارێك كه‌هه‌رگیز جه‌ور و سته‌می قبوڵ نه‌كردووه‌و پێشه‌نگی خه‌بات بووه‌ و رۆڵه‌كانی له‌شۆڕش و راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا هه‌میشه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوون.

بۆ پایته‌ختی رۆشنبیری، هیوای به‌رده‌وامی له‌گه‌شه‌سه‌ندن و پێشڕه‌ویی ده‌خوازم. 

 دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید
 سه‌رۆك كۆماری عێراق

PUKMEDIA 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket