riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:22 AM - 2022-11-12
ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا

12نۆڤەمبەر


رووداوەكان
1847: پزیشكی بەریتانی جیمس یانج سیمبسون بۆ یەكەمین جار كلۆرۆفۆرمی بەكارهێنا بۆ بێهۆشكردن.
1905: لە نەرویج راپرسی ئەنجامدرا سەبارەت بەوەی ئایا ببێت بە شانشین یان كۆمار، ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندی پشتیوانانی شانشین بوو.
1914: دەوڵەتی عوسمانی رایگەیاند كە بە فەڕمی چووەتە پاڵ وڵاتانی میحوەر كە پێكهاتبوون لە ئیمبراتۆریەتی ئەڵمانیا و ئیمبراتۆریەتی نەمسای مەجەری لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا.
1927: دەركردنی سەركردەی شیوعی (لیۆن ترۆتسكی) لە حیزبی شیوعی سۆڤیەتی دوای ململانێ لەسەر دەسەڵات لەگەڵ (جۆزیڤ ستالین).
1938: (هیرمان گورینگ) پێشنیاری پلانێكی كرد بۆ ئەوەی (مەدەغشقەر) ببێـە وڵاتێكی نیشتمانی بۆ جولەكە.
1948: دەركردنی فەرمانی لەسێدارەدان بۆ سەرەك وەزیرانی یابانی لە ساتی جەنگی دووەمی جیهانی جەنەراڵ (هیدیكی توجو).
1956: دانەپاڵی مەغریب و سودان و تونس بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان.
1956: قەسابخانەی یونس، كە سوپای ئیسرائیلی جێبەجێی كرد دەرهەق بە پەنابەرانی فەلەستینی لە ئۆردوگای (خان یونس).
1976: دامەزراندنی شارەوانی (ئەباتو) لە گۆیانای فەرەنسی بە جیابوونەوەی هەرێمەكەی لە شارەوانی گراند سانتی.
1982: یوری ئەندرۆبۆف لە دوای لیونید برێجنێڤ بوو بە سەرۆكی حیزبی شیوعی سۆڤیەتی و یەكیەتی سۆڤیەت.
1990: دانانی ئیمراتۆر ئۆكۆهیتۆ بە فەرمی بە ئیمبراتۆری یابان.
1996: یۆنانیەكان فڕۆكەیەكی پەروانەداری توركیایان خستە خوارەوە.
1998: هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوێتی جامی وڵاتانی كەنداوی بەدەستهێنا بۆ جاری نۆیەم كە لە بەحرەین سازدرابوو.
2000: هەرێمی (پالم بیج) لە ویلایەتی فلۆریدا دەبێتە ناكۆكی دواخستنی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە نێوان (ئال گور)ی دیموكراتی و (بۆش)ی كۆماری.
2001: تالیبان كشایەوە لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و ئەوەش بە گەشتنی هێزەكانی هاوپەیمانانی باكوری ئەفغانی لە میانی جەنگی ئەمریكا بۆ سەر ئەفغانستان.
2003: كوژرانی 23 كەس لە هێرشێكی خۆكوژی بۆ سەر بنكەی پۆلیسی ئیتالی لە ناسرە.
2006: كۆماری ئوسیتیای باكور كە خاوەنی ئۆتۆنۆمی بوو لە چوارچێوەی كۆماری جۆرجیا، راپرسیەكی جەماوەری ئەنجامدا بۆ دەنگدان سەبارەت بە سەربەخۆیی لە جۆرجیا، ئەنجامەكەشی رازیی بوون بوو بە سەربەخۆیی.
2011: سەرەك وەزیرانی ئیتالیا (سیلفیۆ برلسكۆنی) دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە دوای ئەوەی پێش چەند رۆژێك لە پەرلەمان دەنگی پێ نەدرا.

لەدایكبوون
1817: بەهائوڵڵا، دامەزرێنەری ئاینی بەهائی.
1840: ئۆگۆست رودان، نیگاركێش و پەیكەرتاشی فەرەنسی.
1842: جۆن ولیەم ریلیە، زانای فیزیای ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1904ز.
1853: ئۆسكار بانیتسا، نوسەری ئەڵمانی.
1866: سن یات سین، سیاسەتمەداری چینی.
1889: كارل هینزل، نوسەری ئەڵمانی.
1925: نور دەمرداش، دەرهێنەری میسری.
1929: ئەمیرە گریس كیلی، ژنە ئەكتەری ئەمریكی و ژنی رینیەی سێیەم، ئەمیری مۆناكۆ.
1931: هیند رۆستەم، ژنە ئەكتەری میسری.
1933: جەلال تاڵەبانی، سیاسەتمەداری ناوداری كورد و سەركۆماری عێراقی فیدرال.
1934: ئەحمەد سەعدون، سیاسەتمەداری كوێتی.
1939: مەحمود قەلعاوی، ئەكتەری میسری.
1939: محەمەد عەبدولوەلی، رۆماننوس و رۆشنبیری چەپی یەمەنی.
1940: یورگین تودنهۆڤەر، سیاسەتمەداری ئەلًَمانی.
1951: فایزە ئەبولنەجا، دیبلۆمات و سیاسەتمەداری میسری.
1959: توشیهیكۆ ساهاشی، ئاوازدانەری یابانی.
1961: ئینزو فرانسیسكولی، یاریزانی تۆپی پێی ئۆرۆگوایی.
1964: خالید ساڵح، ئەكتەری میسری.
1967: تاكویا تاكاغی، یاریزانی تۆپی پێی یابانی.
1973: رادها میچیل، ژنە ئەكتەری ئوسترالی.
1977: مایا دیاب، ژنە گۆرانیبێژ و پەخشكاری لوبنانی.
1977: لی مورای، زۆرانبازی بەریتانی/مەغریبی لە هونەرە جیاوازەكانی شەڕكردن.
1980: رایان گوسلینگ، ئەكتەری كەنەدی.
1982: ئان هاساوای، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1983: كارلتون كول، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1989: ئەسیل عەمران، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری سعودی.
1993: نور ئەلغندور، ژنە ئەكتەری میسری.

وەفات
1035: مەلیك كانوتی مەزن، مەلیكی دانیمارك و نەرویج و ئینگلتەرە.
1865: ئەلیزابیس گاسكل، ژنە نوسەری ئینگلیزی.
1936: ئەحمەد حەمدی ساحێبقران، شاعیری ناوداری كورد، لە تەمەنی 60 ساڵی، گۆڕەكەی لە گردی سەیوانە لە سلێمانی، لە ساڵی 1876ز لەدایك بووە.
1948: مامۆستا دڵدار، شاعیر و نوسەر و رووناكبیر و ناوداری كورد، لە شاری هەولێر، گۆڕەكەی لە ژێر بازاڕی هەولێری ئێستایە، خاوەنی سروودی (ئەی رەقیب)ە.
1990: ئیف ئەردن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1996: محەمەد تەها، گۆرانیبێژی میسری.
2007: یونس شەلەبی، ئەكتەری میسری.
2010: عەبدولرەحمان گەیلانی، شەرعزان و بیریاری جەزائیری.

جەژن و بۆنەكان
رۆژی دەستور لە ئازربایجان.
جەژنی لەدایكبوونی سن یات سین لە تایوان.
رۆژی لەدایكبوون لای بەهائیەكان.


PUKmedia ئا / حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket