ساڵڕۆژی دووەم سەرۆكایەتی مام جەلال لە عیراقدا
عیراق 11:43 AM - 2022-11-11
وێنەی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگە و یەكەمین سەرۆكی هەڵبژێردراوی عیراق
سەرۆك مام جەلال لە 6ی نیسانی 2005 دوای
هەڵبژاردنی لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی عیراقەوە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی
پێدرا و لە 11-11-2010 بەزۆرینەی دەنگ جارێكی دیكە بۆ سەرۆك كۆمار بۆ
خولی دووەم هەڵبژێردرايەوە.
بەوەش سەرۆك مام جەلال بووە یەكەم سیاسی كورد لەمێژووی
عیراقدا كە پۆستی سەرۆكی وڵات لەئەستۆ بگرێت، یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە
لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمێژووی ئەو وڵاتەدا لەبیستەكانی سەدەی
رابردوودا، یەكەم سەرۆك كۆماری عیراقە كەلەژێر دەستوری نوێی عیراقدا
هەڵبژێردرابێت.
سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال
لەسەردەمی سەرۆك كۆماری مام جەلال-دا بەهۆی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلالەوە ئاشتەوایی و برایەتی لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی عیراقدا هەبوو، بەو هۆیەشەوە لەلایەن ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان نازناوی سەمامی ئەمانی پێبەخشرا.
مام توانای راگرتنی هاوسەنگی سیاسی نێوان لایەنەکانی هەبوو
لەدوای نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلالەوە عیراق بەدۆخێكی سیاسی زۆر نالەباردا تێپەڕی و چەندین كێشەی سیاسی و مەزهەبی رووی لەعیراق كردووە، بەشاهیدی گەورە سیاسەتمەدارانی جیهان و عیراق و كورد تەنها كەس توانای راگرتنی هاوسەنگی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسیەكان و توێژە جیاوازەكانی عیراق هەبووبێت تەنها سەرۆك مام جەلال بووە.
سەرۆك مام جەلال لە18ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2012
لەبەغدا دۆخی تەندروستی ناجێگیربوو، دواتر لە 3ی
10-2017 سەرۆك مام جەلال لەنەخۆشخانەیەكی شاری بەرلینی ئەڵمانیا دڵە گەورەكەی
لەلێدان كەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
11:18 AM - 2023-11-29
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
05:49 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەرگری لە کەرکوک بکات
کوردستان 02:26 PM - 2023-11-28