riklam

سەرۆك كۆمار جەخت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەكاتەوە

عیراق 10:20 AM - 2022-11-10
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كرد و جەختیان لە تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان كردەوە.

 لە سەرەتای دیدارەكەدا، نوری مالیكی گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانیدا لەبەرامبەردا،  سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ نوری مالیكی نیشاندا بۆ پیرۆزبایی و دەربڕینەكانی.

 لە میانی دیدارەكەدا، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات كرد، كە تیایدا جەختكرایەوە لە پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و یەكخستنی ریزەكانی نیشتمانی و كاركردن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان بە وردبینی و بەرپرسیارییەتی و گوێگرتن لە خواستی هاووڵاتیان.

هەر لەو دیدارەدا، گرنگی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت دووپاتكرایەوە لە راپەڕاندنی ئەو ئەركانەی پێی سپێردراوە و جێبەجێكردنی بەرنامەكەی لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و پاڵپشتیكردنی رێوشوێنە پێویستەكان بۆ گەیشتن بە دۆخێك  كە بارگرانی هاووڵاتیان كەم بكاتەوە و دەست بكەن بە بنیاتنان لە ئاستە جیاجیاكان و ئەوەی عیراق و عیراقییەكان شایستەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket