riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:33 AM - 2022-11-10
 ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا

10 نۆڤەمبەر
رووداوەكان:
1444: هێزەكانی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرۆكایەتی سوڵتان مورادی دووەم سەردەكەێت بەسەر هێزەكانی مەلیكی سەلیبی (فلادیسلافی سێیەم) لە شەڕی فارنا، كە شەڕەكە بووە هۆی كوژرانی فلادیسلاف.
1523: دەستپێكردنی شەڕی نێوان شا (تەهماسب) و (سوڵتان سلێمانی قانونی).
1567: شەڕی دووەمی نێوان هەردوو مەزهەبی ( كاسۆلیك) و (پرۆتستانت) ی مەسیحی لە (سان دینی) نزیك پاریسی پایتەختی فەرەنسە.
1729: هێزەكانی مسقەت  بورتوگالیەكان شكست پێدێنن و دەتوانن شاری مومباسا رزگاربكەن.
1775: دروستبوونی هێزەكانی پیادەی ئەمریكی كە ناسراوە بە (مارێنز).
1891: دۆزەرەوەی ئەمریكی (جرانفیل وودز) بەرائەتی داهێنانی (شەمەندەفەری كارەبایی) بەدەست دەهێنێت كە بۆ یەكەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەركەوت دوای ساڵانێك لە دەركەوتنی شەمەندەفەری هەڵمیی.
1928: ئیمبراتۆر (هیرۆهیتۆ) دەبێتە سەرۆكی یابان.
1952: دەستلەكاركێشانەوەی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (تریگفی لی).
2008: 43800كەس لە راپرسیەكدا داوادەكەن شاری بەسرە بكرێتە هەرێمێكی فیدرال.
2008: لە ئەنقەرە خۆپیشاندانێكی 25 هەزار كەسی عەلەویەكان لە دژی جیاكاری ئاینی لە توركیا بەرێوەچوو.
2010: لە سێیەم كۆبوونەوەدا سەركردەی لیستە براوەكانی هەڵبژاردنە پەلەمانیەكەی عێراق لە بەغداد لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ سیاسەتی ستراتیژی و كۆبوونەوەی پەرلەمان رێكەوتن.
2010: چوارەمین ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی بەڕێوەچوو تا 14/11 بەردەوام بوو.
2010: راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی كوێتی كە 53%ی دەنگدەران بەشداریانكرد، ئەنجامەكەشی بە بردنەوەی سەربەخۆكان و شكستی سەركردە تەقلیدیەكان بوو، وە هەروەها 13 ئافرەت رۆشتنە ناو پەرلەمانەوە و دوانزەیان بە سیستەمی كۆتا و یەكێكیان بە كێبڕكێی هەڵبژاردن.
2011: سەرۆكی یۆنانی كارولۆس بابولیاس ، ئابوریناس لۆكاس بابادیمۆس دەكاتە سەرۆكی حكومەت.
2013: گەردەلولی هایان دای لە فلیپین و بووە هۆی كوژارنی لانی كەم دە هەزار كەس و بەرەو ڤیەتنام رۆشت.

لەدایكبوون:
745: ئیمام موسای كازم، حەوتەمین ئیمامی دوانزە ئیمامی شیعەكان.
1433: شارلی بوێر، دۆقی بیرغندی.
1483: مارتن لۆسەر، پیاوی ئاینی چاكخواز و لاهوتی ئەڵمانی و شەیدا بە كەنیسەی پرۆتستانتی.
1668: فرانسوا كوبران، مۆسیقاری فەرەنسی.
1683: مەلیك جۆرجی دووەم، مەلیكی بەریتانیای مەزن.
1693: جۆن بفیس، پزیشك و زانای فەلەكی ئینگلیزی.
1697: ولیەم هوگرت، هونەرمەندی ئینگلیزی.
1759: فریدریش شیلەر، نوسەری ئەڵمانی.
1834: خۆسیە هرناندیز، رۆژنامەنوس و شاعیر و سیاسەتمەداری ئەرجەنتینی.
1880: جیكوب ئیبستین، پەیكەرتاشی جولەكەی ئەمریكی.
1891: كارل ستالینگ، ئاوازدانەر و دابەشكەری مۆسیقا، ئەمریكی.
1918: ئیرنست فیشەر، زانای كیمیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1973ز.
1919: میخائیل كلاشینكۆف، عەسكەرتار و داهێنەری روسی.
1920: عەبدولرەحمان شەرقاوی، ئەدیب و رۆماننوسی میسری.
1925: ریچارد برتۆن، ئەكتەری ویلزی.
1927: سەباح، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری لوبنانی.
1928: ئینیو موریكونی، مۆسیقاری ئیتالی.
1933: رونالد ئیفانز، رائیدی ئاسمانی ئەمریكی.
1941: ساكاموتو كیو، گۆرانیبێژ و ئەكتەری یابانی.
1942: رۆبەرت ئانجل، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئابوری ساڵی 2003ز.
1944: محەمەد ئەبو داود، ئەكتەری میسری.
1944: عەسكەر ئاكاییف، سەرۆك كۆماری قەرقیزستان.
1947: بەشیرولجومەییل، سەركردەی سەربازی و سیاسەتمەداری لوبنانی و ساڵی 1982ز هەڵبژێرا بە سەركۆمار، بەڵام تیرۆركرا پێش چەند رۆژێك لە وەرگرتنی پۆستەكەی.
1950: بوب ئورتنی كوڕ، زۆرانبازی ئەمریكی.
1955: رولان ئیمیریش، دەرهێنەر و بەرهەمهێنی سینەمایی ئەڵمانی.
1956: موحسین بەدەوی، بزنسمان و چالاكوانی سیاسی و نوسەری میسری.
1958: هودا رەمزی، ژنە ئەكتەری میسری.
1969: ینز لیمان، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1969: ئیلین بومبیو، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1973: باتریك بیرگر، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1971: نیكی كەریمی، ژنە ئەكتەری ناوداری ئێرانی.
1976: ستیفن ئیفرسن، یاریزانی تۆپی پێی نەرویجی.
1976: شیفكی كوكی، یاریزانی تۆپی پێی فنلەندی.
1977: شەبنمی قلی خانی، ژنە ئەكتەری ئێرانی ( ئەو كەسایەتیەی رۆڵی "مەریەمی موقەددەس"ی بینی).
1977: بریتانی میرفی، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1977: عەبدوڵڵا جەمعان، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1979: سامو زین، گۆرانیبێژی سوری.
1979: ئەنتۆنی ریفیلیر، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1981: محەمەد جەراغ، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1983: مەلوە خەلیل، ژنە ئەكتەری بەحرەینی.
1985: تەڵال نایف، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1986: جوش بیك، ئەكتەری ئەمریكی.
1989: دانییل ئەدجی، یاریزانی تۆپی پێی غانی.

وەفات:
1290: مەنسور قلاون، سوڵتانی مەملوكی.
1523: شا ئیسماعیلی سەفەوی، (تەهماسب)ی كوڕی جێی گرتەوە.
1549: پاپا پۆلسی سێیەم، پاپای كەنیسەی رۆمانی كاسۆلیكی.
1848: ئیبراهیم باشا، ئەمیر و سەركردەی سەربازی و كوڕی گەورەی والی میسر (محەمەد عەلی پاشا).
1891: ئارسەر رامبۆ، شاعیری فەرەنسی.
1938: مستەفا كەمال ئەتاتۆرك، دامەزرێنەری كۆماری توركیا.
1948: مامۆستا زێوەر، شاعیری كورد، گۆڕەكەی لە گردی سەیوانە لە سلێمانی.
1969: عەلی ئەحمەد باكسیر، نوسەری میسری.
1972: شەكیب، زانا و شاعیری كورد.
1982: لیونید برێجنێڤ، سكرتێری گشتی حیزبی شیوعی سۆڤیەتی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سۆڤیەت.
2000: جاك شابان دلماس، سەرەك وەزیرانی فەرەنسە.
2003: كەنعان سودیندو بانانا، سەرۆكی زیمبابۆی.
2009: رۆبەرت ئیكنە، گۆڵچی تۆپی پێی ئەڵمانی.
2013: هیتلەر تەنتاوی، لیوای ئەركانی جەنگ، میسری.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی رۆشنبیری لە ئەرجەنتین و یادی لەدایكبوونی خۆسیە هرناندیز.
رۆژی پاڵەوانان لە ئەندونیزیا
رۆژی یادی ئەتاتۆرك لە توركیا.

PUKMEDIA ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket