ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 09:43 AM - 2022-11-09
رووداوەكان:
1799: ناپلیۆن پۆناپارت سەركەوت بەسەر شۆڕشی فەرەنسیدا و خۆی دانا بە پۆستی قونسوڵی یەكەم، كە پلەی حاكمی فەرەنسا بوو.
1821: دەست كردن بە خوێندن لە یەكەمین كۆلێژی تایبەت بە دەرمانسازیی كە بریتی بوو لە كۆلیژی فیلادیلفیا بۆ دەرمانسازی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1908: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی كورد لە لایەن پیرەمێردەوە لە سەرتەنبوڵ كە سەرنوسەرەكەی ئەحمەد جەمیل پاشا بوو.
1918: قەیسەری ئەڵمانیا، فیلهلمی دووەم دەستی لە دەسەڵات كێشایەوە دوای شكستی وڵاتەكەی لە جەنگی یەكەمی جیهانی و گۆڕانی ئەڵمانیا بۆ سیستەمی كۆماری.
1935: هێزەكانی یابان دەستیانگرت بەسەر شاری (شانگهای) كە گرنگترین شاری چین و سەنتەری بازرگانی سەرەكی بوو.
1947: دەرچوونی بڕیاری ژمارە (181)ی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە دابەشكردنی فەلەستین.
1953: ئەمیر سعود بن عەبدولعەزیز ئال سعود بوو بە سەرۆكی سعودیە دوای وەفاتی باوكی مەلیك عەبدولعەزیز ئال سعود.
1953: راگەیاندنی سەربەخۆیی كەمبۆدیا كە لە ژێر پارێزگاریی فەرەنسا بوو لە ساڵی 1863ز وە.
1961: نیل ئارمسترۆنگ هەستا بە تۆماركردنی ژمارەیەكی پێوانەیی لە خێراییدا و ئەوەش بە فڕینی فڕۆكەی جۆری (X-15) بە خێرایی 6,587كم/چركە.
1964: كوێت ئەنجومەنی بەرگری باڵای دروستكرد و خستییە ژێر ركێفی سەرەك وەزیران.
1985: گاری كاسبارۆف بوو بە بچوكترین یاریزانی جیهانی لە شەترەنجدا دوای بردنەوەی لە ئەناتۆلی كاربۆڤ.
1989: دەسپێكی روخاندنی دیواری بەرلین.
2003: هێرشێكی تیرۆریستی لە شاری (ریاز)ی پایتەختی سعودیە كە بووە هۆی 17 قوربانی.
2004: راگەیەنرا كە سەرۆكی دەسەڵاتی راپەڕاندنی فەلەستینی یاسر عەرەفات توشی خوێنبەربوونی مێش بووە.
2004: (حیزبی ئیسلامی عیراقی) كشانەوەی خۆی لە حكومەت عیراقی راگەیاند.
2004: بڵاوبوونەوەی بەرنامەی كۆمپیوتەری (موزیلا فیرفیكس ,1).
2005: تەقینەوەیەكی تیرۆریستی بووە هۆی لەرینەوەی ئوتێلەكان لە عەمانی پایتەختی ئەردەن.
2005: هەڵدانی فینۆس ئیكسپریس بۆ دۆزینەوەی هەسارەی زوهرە.
2009: سەرەك وەزیرانی لوبنان سەعدەدین حەریری دروستكردنی حكومەتی نوێی لوبنانی راگەیاند كە پێكهاتبوو لە 30 وەزیر و ئەوەش دوای ناكۆكییەكان و رێكەوتنە سەختەكان كە دوو مانگی خایاند لە نێوان زۆرینەی ئەندام پەرلەمانەكان و نەیارەكانیاندا.
2010: دووەم كۆبوونەوەی سەركردەی لیستە براوەكانی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە بەغداد.
2011: دەست لەكاركێشانەوەی سەرەك وەزیرانی لوبنانی (جۆرج باباندریۆ) بەهۆی قەیرانی دارایی سەختەوە، كە دەترسا وڵات بەرەو مایەپوچ بەرێت و ئەوەش بە ئامانجی پێكهینانی حكومەتێكی بنكە فراوان.
2012: ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانی سوریی (جۆرج سەبرا)ی هەڵبژارد بۆ سەرۆكی ئەنجومەنەكە لە دوای (عەبدولباست سیدا).
لەدایكبوون:
1818: ئیڤان تورگینیڤ، ئەدیبی روسی.
1841: مەلیك ئیدواردی حەوتەم، مەلیكی شانشینی یەكگرتوو.
1877: محەمەد ئیقباڵ، شاعیر و فەیلەسوفی ئیسلامی پاكستانی.
1884: هرمان رورشاخ، پزیشكی دەروونی سویسری و زانا لە پێوەرە دەروونیەكاندا.
1897: رونالد نوریش، زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1967ز.
1910: ئەبو سعود ئیبیاری، دانەری میسری.
1918: سبیرو ئەغنیو، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1929: ئیمیری كیرتیش، رۆماننوسی هەنگاری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 2002ز.
1933: حەمدی ئەحمەد، ئەكتەری میسری.
1936: بوب گراهام، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1944: هربرت فیمەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1948: لویس فیلیپ سكۆلاری، راهێنەری تۆپی پێی بەڕازیلی.
1960: ئەندریاس بریمە، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانی.
1972: ئیریك دین، ئەكتەری ئەمریكی.
1973: زیسیس فریزاس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.
1974: ئیاد نەسار، ئەكتەری ئەردەنی.
1974: ئەبیساندرۆ لد بییرو، یاریزانی تۆپی پێ ئیتالی.
1974: جوفانا میدزوجورنو، ژنە ئەكتەری ئیتالی.
1980: جایمس هاربەر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1984: دەلتا جودرم، ژنە گۆرانیبێژی ئوسترالی.
1985: باكاری سوماری، یاریزانی تۆپی پێی مالی.
وەفات:
1778: جوفانی باتیستا بیرانیزی، تەلارسازی ئەڵمانی.
1937: رامزی ماكدونالد، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1940: نیفیل چامبرلین، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1952: حاییم فایتسمان، سەرۆكی ئیسرائیل.
1953: مەلیك عەبدولعەزیز ئال سعود، دامەزرێنەری شانشینی عەرەبی سعودی.
1970: شارل دیگۆل، سەرۆكی فەرەنسا.
2001: حسێن ساڵح، ئەكتەر و دەرهێنەری كوێتی.
2001: جیوفانی لیونی، سەرۆكی شەشەمی ئیتاڵیا.
2004: ئیملین هیوز، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.
2005: ك.ر.نارایانان، سەرۆكی هیند.
2011: مەنسور مەنسور، ئەكتەر و دەرهێنەری كوێتی.
2012: جابر قمیحە، شاعیر و ئەدیبی میسری.
جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەرەبەخۆیی لە كەمبۆدیا.
رۆژی كەسایەتی ناودار (محەمەد ئیقباڵ) لە پاكستان.
رۆژی داهێنەران لە ئەوروپا.
PUKMEDIA ئا.. حسێن هەڵەبجەیی
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنەران هەیە
02:29 PM - 2023-11-29
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
11:18 AM - 2023-11-29
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
کوردستان 11:45 AM - 2023-11-29 -
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28